دوو منداڵی ونبووی ئێزدی لەگەڵ شاندی هەرێم لە توركیا گەڕانەوە

دوو منداڵی ونبووی ئێزدی لەگەڵ شاندی هەرێم لە توركیا گەڕانەوە

 

زاری كرمانجی: دوای چەندین ساڵی دابڕان لە خێزان و كەسوكاریان، دوێنێ هەینی 4/9/2020 دوو منداڵی ئێزدی كە خوشك و بران و داعش ڕفاندبوونی، لەگەڵ شاندی یاوەری بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە سەرەدانەكەیاندا بۆ ئەنقەرە، گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان و له فڕۆكەی نێودەوڵەتیی هەولێر ڕادەستی كەسوكاریان كراوەنەوە.

نووسینگەی ڕزگاركردنی ڕفێنراوانی ئێزدیی سەر بە نووسینگەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە كار لەسەر كەیسی ئەم دوو منداڵە ئێزدییە دەكات و دوای هەوڵێكی زۆر و بە هاوكاریی خێرخوازان و لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی توركیا، توانرا بدۆزرێنەوە و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و نووسینگەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی هەموو ئەوانە دەكات كە لەم كەیسەدا هاوكار بوون، هەروەها سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات كە یارمەتیدەر بوون لە ڕاییكردنی مامەڵە فەرمییەكان و زوو بەڕێكردنی ڕێكارەكان بە شێوەیەك كە ئەمڕۆ توانرا بگەڕێنرێنەوە هەرێمی كوردستان.

بیروڕا

زۆرترین بینراو