دوو ناوبژیوانی كورد بوونە نێودەوڵەتی

دوو ناوبژیوانی كورد بوونە نێودەوڵەتی

زاری كرمانجی: دەستەی كاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق لە مەراسیمێكی تایبەتدا باجی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەخشییە ناوبژیوانە نێودەوڵەتییەكانی. 
لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە شاری بەغدا، بە ئامادەبوونی ئەیاد بنەیان سەرۆكی دەستەی كاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق، شارەی نێودەوڵەتی فیفای لە یەخەی 19 ناوبژیوانی نێودەوڵەتی عێراق داو قەڵغانی رێزلێنانیشیان پێشكەشكرا، لە ناویشیاندا هاوكار سالار ناوبژیوانی نێودەوڵەتی كورد لە یاری فووتساڵ و یوسف سەعیدی كوردی خەڵكی كەركوك هەبوون.
جیا لەوانیش ئەرسەلان قادر، ناوبژیوانی پێشووی كورد خەڵاتی رێزلێنانی وەزیری وەرزش و لاوانی عێراقی پێبەخشرا.
سەرۆكی دەستەی كاتی یەكێتی تۆپی پێی عێراق جەختی لەسەر ئەوەكردەوەو گووتی" ئێمە بایەخێكی زۆر بە لیژنەی ناوبژیوانانی دەدەین، لەبەرئەوەی ناوبژیوانان خاڵی بەهێزو سەركەوتنی یارییەكانی خولی عێراقن".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد" هەر لە رێگەی ئەم رێوڕەسمە تایبەتەوە دەمانەوێ هاندەر بین و ببینە پاڵپشتی بۆ بەرزكردنەوەی ورەی ناوبژیوانانمان، لە داهاتوو ورە بەرزی و سەركەوتنی ئەوان ببینین لە بەڕێوەبردنی یارییەكان".

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو