دوو ناوچەی گرنگی كشتوكاڵی لە مین و تەقەمەنی پاكدەكرێنەوە

دوو ناوچەی گرنگی كشتوكاڵی لە مین و تەقەمەنی پاكدەكرێنەوە


هەردوو تیمی (مینلابەری دەستی و میكانیكەڵی)، لە گوندی كانی سپی سەر بەشارۆچكەی چۆمان، دوو كێڵگەی مەترسیدار لە ناوچەیەكی كشتوكاڵی لەمین و تەقەمەنییەكان پاكدەكەنەوە.
زێبار خالید، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەباری مینی هەولێر، رایگەیاند " دوو تیمی (مینلابەری دەستی و میكانیكەڵی)، لە گوندی كانی سپی سەر بە شارۆچكەی چۆمان، كاری پاكسازی مین و تەقەكەنییەكان ئەنجام دەدەن، ئەو دوو كێلگە مینەی لە ئێستادا كارییان تێدا دەكرێت، زۆر مەترسیدارن و لە رابردوودا ژمارەییەك زۆر هاوڵاتی لەو ناوچەیە بونەتە قوربانی، خۆشبەختانە لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، ڕووبەرێكی زۆرو بەرفراوان لەو كێلگە مینانە پاككراونەتەوەو كارەكانیان لە قۆناغی كۆتاییدایە".
گووتیشی " بە پاكردنەوەی ئەم دوو كیڵگە مینە لە ناوچەكەدا، وێڕایی ئەوەی مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی ناوچەكە نامێنێت، لە هەمان كاتیشدا جوتیاران دەتوانن بۆ مەبەستی كشتوكاڵی كردن و ئاژەڵاداری بەكاریان بهێنن و سوودی لێوەربگرن.

زۆرترین بینراو