دوو هاوسەرو کچێک لەروواوێکی هاتووچۆ بونە قوربانی

دوو هاوسەرو کچێک لەروواوێکی هاتووچۆ بونە قوربانی

محەمەد ئامۆکەیی-شەقڵاوە: ئێوارەی ئەمڕۆ لە دووسایدی شەقڵاوە، باسرمڵ نزیک گوندی قاسمیە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری ئۆپتڕا دایک و کچێک و باوکێک گیانیان لەدەستدا. خورشید محەمەد ئێشگری کارگێڕی لەنەخۆشخانەی هەریر، بەزاری کرمانجی راگەیاند" کاتژمێر 3ی ئێوارەی ئەمڕۆ روداوێکی هاتووچۆ روویدابوو، دوای گەیاندنی سەرنشینەکان دیاربوو لە رووداوەکە 3 کەس گیانیان لەدستدابوو 6ی تریش برینداربون، دوای توێکاری بۆ تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادیمان کردن لە هەولێر، بریندارەکانیش چارەسەری سەرەتایان بۆ کرا.

خورشید ئەوەشی گووت" ئەوانەی لەو رووداوە گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەک خێرانن بەناوەکانی خەیروڵا عەبدوڵا، هاوسەرەکەشەی بەناوی گوڵ ئەحمەد، کچەکەش بەناوی رەیان خەیروڵا، سەرجەمیشیان دانیشتوی هەولێربون.

زۆرترین بینراو