دوو هۆكاری سەرەكی هەن لەپشت ئەو دۆخە ناهەموارەی لە بەغدا هەیە

دوو هۆكاری سەرەكی هەن لەپشت ئەو دۆخە ناهەموارەی لە بەغدا هەیە

زاری كرمانجی – سلێمانی : ئەشواق جاف، ئەندامی پێشووی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە دیدارێكدا لەگەڵ هەفتەنامەی زاری كرمانجی كە رۆژی دوو شەممە بڵاو دەبێتەوە، دەڵێ:" دوو هۆكاری سەرەكی هەن لەپشت ئەو دۆخە ناهەموارەی لە بەغدا هەیە، یەكەمیان جێبەجێ نەكردنی دەستوور، دووەم گەندەڵیی، هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەك هەموو مافەكانی لەناو دەستووردا نووسراوە و چەسپاوە، هەر كاتێك پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا رێك خران، ئەوكات هیچ كێشەیەك نامێنێت و پێویست ناكات هەرێم ساڵانە شاند رەوانەی بەغدا بكات بۆ گفتوگۆكردن لەسەر مافە دەستوورییەكانی هەرێم.
جاف، گوتیشی:" هەندێك لەو هێزانەی كە لە رابردوو كاریان لەسەر بڕینی بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان دەكرد، ئێستاش بەردەوام هەوڵ دەدەن بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە نەكات و هەولێر و بەغدا نەگەنە رێككەوتن.

زۆرترین بینراو