دوو پێشنیار بۆ داخستنی قوتابخانە و زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا كرا

دوو پێشنیار بۆ داخستنی قوتابخانە و زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا كرا

زاری كرمانجی - بڕیارە كاتژمێر 2:30 ی پاش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ دوو شەممە 1ی 3 ی 2021 ، لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان  بە بەشداری پارێزگارەکان كۆببێته‌وه‌ و بریاری نوێ و كۆمه‌ڵێك رێکاری پێویست بۆ ئەم قۆناغە دەگیرێته‌ به‌ر.
سەرچاوەیەك لە لیژنەی باڵای روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا  به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی ڕاگەیاندووە: لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا دوو پێشنیار بۆ دەوامی قوتابخانەو زانكۆ و په‌یمانگاكان خراوەتەڕوو كە یەكێكیان بریتیە لەوەی لە هەفتەی داهاتوو دەوام ڕابگیرێت تاوەكو مانگی چوار.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌ گوتیشی: سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاری دووەم ئەوەیە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بێت تاوەكو ڕۆژی 19ی3 ی 2021 ،  لەو ڕۆژه‌وه‌ش ڕابگیرێت بۆ مانگی چوار، گوتیشی: دواتر لەو مانگه‌د  كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت، بریار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی راگیرانه‌كه‌ ده‌دات یاخوود ده‌ستپكردنه‌وه‌ی خوێندن له‌قوتابخانه‌ و زانكۆ و په‌یمانگاكان.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ش‌،  ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: رۆژی دووشه‌ممه‌، لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا كۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی تەندروستی ناوەندەكانی خوێندن ده‌كرێت، بریار له‌ رێكاره‌كانی خۆپارێزی ده‌درێت.

گوتیشی: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له‌ لیژنه‌ی ناوبراو كردووه‌، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: هه‌ر كاتێ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا داوا له‌ ئێمه‌ بكات بۆ داخستنی ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئێمه‌ش پابه‌ندی  لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ده‌بین بۆ سه‌لامه‌تی گیانی قوتابیان و مامۆستایان، به‌ڵام هیچ بریارێك نه‌دراوه‌ بۆ داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان.

 

زۆرترین بینراو