دوو کارمەندی تەندروستی قەسرێ تووشی کۆڕۆنا بوون

دوو کارمەندی تەندروستی قەسرێ تووشی کۆڕۆنا بوون

زاری کرمانجی-قەسرێ : بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی دوو کارمەندی بنکەی تەندروستی قەسرێ، بەبێ هیچ نیشانەیەک پشکنینی کۆڕۆنایان بۆ کراوە و ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەڵمەت کەریم، بەرپرسی تیمی پشکنینی کۆڕۆنا لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان ڕایگەیاند: دوێنێ 21_6_2020 دوو کارمەندی بنکەی تەندروستی قەسرێ وەکو خۆبەخش بەشداریان کرد لە خولی فێربوونی وەرگرتنی سامپڵ، کەچی ئەمڕۆ ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ گەڕایەوە !

بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی کارمەندەکانی خۆبەخش لە بنکەی تەندروستی قەسرێ بە ناوەکانی ( بینایی عمر ، سامان محمد) ۲۰/٦ بەشداری خولێک بوون لە نەخۆشخانەی چۆمان بۆ ئەوەی بتوانن لە ناحیەی قەسرێ خزمەت بکەن و خۆبەخشانە پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ خەڵکی بکەن ، لە خولەکە نموونە ( سامپڵ )یان لێوەرگیراوە، دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنین دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون ، لە هەمان کات هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیان نەبوو.

زۆرترین بینراو