دوو گەنجی كورد بەشداریان لە كۆنگرەی گەنجانیان كرد

دوو گەنجی كورد بەشداریان لە كۆنگرەی گەنجانیان كرد

محەمەد ئامۆکەیی
کۆنگرەی گەنجانی جیهان بۆ ساڵی 2019لە نەتەوەیەکگرتوەکان بەڕێوەچوو لەنێو دەیان وڵاتی دنیا دوو گەنجی کورد بەشداربوون و کێشەو ئاستەنگەکانی گەنجانی کوردستان و عێراقیان لەوێ باسکرد.
لەنیا جەمال، یەکێک لە بەشداربووانی کۆنگرەکە بۆ زاری کرمانجی گووتی" بەشداربوم لە گەورەترین کۆنگرەی گەنجانی جیھان، کە نوێنەری زیاتر لە ١٠٠ وڵات بەشداربوون و ١٥٠ گەنج لە ئاین و نەتەوە و کڵتوری جیاوازەوە ئامادەییان ھەبوو، ئەم کۆنگرەیە لایەن ڕێکخراوی گەنجانی سەرکردەی دواڕۆژەوە بە ھاوکاری و پاڵپشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ھۆڵی کۆنفرانسی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕێکخرا بوو.
لەنیا ئاماژەی بەوەشکرد" خۆم و کاک بێلان عبداللە، بەرپرسی رێکخراوی ئەنجومەنی گەنجانی کوردستان، وەک دوو گەنجی کورد نوێنەرایەتی کوردستان و عێراقمان کردوو لە کۆی ١٥٠ بەشدار بوو تەنھا ٤٢ کەس مافی وتار پێشکەشکردنی ھەبوو، من و کاک بێلان ھەردوکمان بە دوو وتاری جیاواز تیشکمان خستە سەر بارودۆخی کوردستان و گەنجان و ئاستەنگی بەرەوپێشچوونیان لە ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی گووت" بە شانازییەوە لیژنەی ئامادەبووی کۆنگرە وتاری عێراقیان بە کاریگەرترین و عاتفی ترین وتار وەسفکرد ھاوکات خەلاتی باشترین پرۆژەش درا بە تەنھا دوو گروپ لە کۆی ٢٠ گروپ کە پرۆژەیان پێشکەش کردبوو، کوردستان یەکێک بوو لە بەشداربوانی دوو گروپە سەرکەوتوەکە، ھاوکات چەندین لینک و پەیوەندی باشمان لەگەڵ رێکخراوەکان و نوێنەرانی بەشداربووی وڵاتە جیاوازەکان دروستکردووە بۆ کار و چالاکی و پڕۆژەی داھاتوو لە کوردستان.

 

 

 

 

زۆرترین بینراو