دوو یاریزانی بەڕازیلی و ڤەنزەوێلی یاری بۆ هەولێر دەكەن

دوو یاریزانی بەڕازیلی و ڤەنزەوێلی یاری بۆ هەولێر دەكەن

زاری كرمانجی: یانەی هەولێر گفتوگۆكانی لەگەڵ دوو یاریزانی پیشەگەر دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزانانی خولی نایابی عێراق گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكات.
لوئەی سەڵاح ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق و گۆڵكاری یانەی هەولێر دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە، دەیەوێ گۆڕانكاری لە ریزی تیپەكەیدا بكات و خاڵە لاوازەكان چارەسەر بكات.
سەرچاوەیەك لە یانەی هەولێر لە لێدوانێكدا رایگەیاند" لەگەڵ هێرشبەرێكی بەڕازیلی و هێرشبەرێكی ڤەنزوێلی لەسەر هێڵین، گفتوگۆمان لە كۆتاییدایەو دەمانەوێت گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بكەین، لەبەرئەوەی ئاستبەرزن و لە یۆرۆپالیگ یارییان كردووە".
دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی خولی نایابی عێراق، یانەی هەولێر 19 خاڵی هەیەو لە پلەی پازدەمی ریزبەندە.
ئەو بەرپرسەی یانەی هەولێر لەبارەی گرێبەستەكانی ناوخۆی عێراق گووتی" دوو یاریزانی عەرەب دەهێنین بۆ ئەوەی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەرمان هیچ كەموكوڕیێكی نەبێت بۆ قۆناغی دووەمی خولی نایابی عێراق، هەروەها لە ئەگەری نەهاتنی دوو یاریزانە پیشەگەرەكە چاومان لە گەڕانەوەی دیار عەلی یاریزانی یانەی دەربەندیخانە".
پێرێ شەو یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ فراس فنجان یاریزانی پێشووی یانەی تەڵەبە واژۆكرد، ئەم یاریزانە لە هێڵی بەرگری یاری دەكات.
یانەی هەولێر خاوەن چوار نازناوی خولی عێراقەو دووجاریش گەیشتووەتە یاری كۆتای جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو