دژەتیرۆری کوردستان وێنەی یەکەم تاوانباری رووداوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

دژەتیرۆری کوردستان وێنەی یەکەم تاوانباری رووداوەکەی هەولێر بڵاودەکاتەوە

 

دەقی ئاگادارییەکەی دژەتیرۆری کوردستان

ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رباره‌ی رووداوه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێ 17ـی ته‌مووز، كه‌ بووه‌ هۆی گیان لە دەستدانی سێ کەس به‌رده‌وامه.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ وێنه‌كه‌‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ (ناوی مه‌زلوم داغ)ـه‌، له‌دایكبووی ساڵی (1992)ـه‌ و خه‌ڵكی شاری دیاربه‌كره له‌ توركیا‌، ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ داواكراوه‌.
‌داوا له‌ هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین هه‌ر زانیارییه‌كیان هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م تاوانباره،‌ به‌زووترین كات ئاگاداری ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بكه‌نه‌وه.

 

 

 

زۆرترین بینراو