دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیانی كوردستان

دڵنیایی دەدرێتە هاووڵاتیانی كوردستان

زاری كرمانجی-سۆران:
سەرەڕایی قەدەغەی هاتووچۆ لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان، كەچی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازە سنوریەكان بەردەوامەو رۆژانە خۆراك كاڵای پێویست هاوردە دەكرێت.
سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، رایگەیاند " لەیەكەم رۆژی راگەیاندنی مەترسیەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكارەكانی خۆپارێزی لە دەروازەكەماندا دەستی پێكردووەو تا ئێستاش بەردەوامی هەیە".
گووتیشی " سەڕای قەدەغەی هاتووچۆ لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان، كەچی جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەكەمان بەردەوامەو رۆژانە كاڵاو خۆراكی پیویست هاوردەی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

زۆرترین بینراو