دۆرتمۆند بۆ فرۆشتنی هالاند قسەی خۆی كرد

دۆرتمۆند بۆ فرۆشتنی هالاند قسەی خۆی كرد

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی دەركەوت چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لە نزیكەوە چاودێری (ئێرلینگ هالاند)ی هێرشبەری بڕۆسیا دۆڕتمۆند دەكەن و دەیانەوێ بۆ ئەم هاوینە بیبەنە ریزەكانی، یانە ئەڵمانییەكە لەسەر ئەو بابەتە قسەی خۆی كرد.
رۆژنامەی (سپۆرت بیلد)ی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە بەرپرسانی یانەی دۆڕتمۆند رایانگەیاندوە ئەوان بە هەواڵەكانی رۆیشتنی هالاند لەم هاوینە هیچ نیگەران نین لەبەرئەوەی هیچ مەرجێكی شكانی گرێبەست لە رێكەوتنی نێوان یانەی دۆرتمۆند و هالاند نیە، ئەوەش واتای ئەوەیە بێ رەزامەندی دۆڕتمۆند هیچ یانەیەك ناتوانێت تا دوای دوو وەرزی دیكە هالاند بۆ ریزەكانی بگوازێتەوە.
جێی باسكردنە، هالاند دوای هاتنی بۆ بڕۆسیا دۆرتمۆند توانیویەتی لەكۆی 8 یارییدا 9 گۆڵ تۆمار بكات و دوو گۆڵیش بۆ هاوڕێیانی دروست بكات.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى