دیاردە بۆ كاناڤارۆ: دەستەواژەی رۆناڵدۆی راستەقینە كریستیانۆ بێزار دەكات

دیاردە بۆ كاناڤارۆ: دەستەواژەی رۆناڵدۆی راستەقینە كریستیانۆ بێزار دەكات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە لایڤێكی لەگەڵ فابیۆ كاناڤارۆی ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید، رۆناڵدۆی دیاردەی بەڕازیلی باسی بەكار هێنانی دەستەواژەی رۆنالدۆی راستەقینەی لە لایەن هەوادارانی تۆپی پێ كرد بۆ ئەوەی لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆی پۆرتوگالی جیای بكەنەوە.
لەم بارەیەوە، دیاردەی بەڕازیلی بە كاناڤارۆی بەرگریكاری ئیتاڵی پێشوو دەڵێت، بۆ كریستیانۆ رۆنالدۆ شتێكی ناخۆشەو بە دڵنیاییەوە هەمیشە هەراسان دەبێت كاتێك هاندەران وشەی راستەقینە دەخەنە پاڵ ناوی رۆناڵدۆ بۆ ئەوەی من و ئەو لەیەك جیا بكەنەوە، ئەویش كاتێك بەمن دەڵێن رۆناڵدۆی راستەقینە، دیاردە گووتی" ناكرێت بەو شێوەیە ئێمە لەیەك جیابكەنەوە، لەبەر ئەوەی كریستیانۆ مێژووێكی گەورەی لە تۆپی پێ بۆ خۆی تۆمار كردووە كە هەر دەمێنێتەوە، ئەو بە بەردەوام بوونی لە درەوشانەوەو ژمارەی گۆڵەكان و ریكۆردەكانی یەكێكە لە باشترینەكانی تۆپی پێ هەر وەك لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی بەرشە وایە.
هەر لە لایڤەكە دیاردەی بەڕازیلی باسی هۆكاری رۆیشتنی لە بەرشەلۆنە دیاری كردو گووتی" دوای یاری بەڕازیل و ئیتاڵیا لە 1997 داهاتووم لەگەڵ بەرشە روون نەبوو، وێڕای ئەوەش هەر لە كۆتایی گرێبەستەكەم لەگەڵ بەرشەلۆنە تازە كردەوە، بەڵام جۆزێب نۆنێز، سەرۆكی ئەوسای یانەكە لە بەڵێنەكانی پەشیمان بووەوە، ئەو كات ئینتەر هاتە سەر هێڵ و چیڕۆكێكی خۆشم لەگەڵ ئەو یانە ئیتاڵیە تۆمار كرد، كاتێك رووم لە یانە ئیتالییەكە كرد.

زۆرترین بینراو