دیاری بەخشرایە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان

دیاری بەخشرایە خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان

محەمەد ئامۆکەیی
بەبۆنەی نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، دیاری بەخشیە ژمارەیەک منداڵی کچ و کوڕ.
نێچیروان عەبدلواحید گوانی، سەرۆکی کۆمەلەی سۆران بۆ چاودێری پەکەوتوان، بۆ زاری کرمانجی گووتی" بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، لەگەڵ ژمارەیەک کارمەند سەردانی سەنتەری راهێنانی کۆمەڵەی سۆران بۆ چاودێری پەککەوتووانی کردوو دیاری و گوڵیان پێشکەش بەخاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کرد. ئاماژەی بەوەشکرد ئەو کچ و کوڕانەی رۆژانە لێرە راهێنانیان پێدەکرێت، دڵیان ناسکەو بۆیە بەدیاریێکی وەها دڵخۆش دەبن و پێویستە لەسەر هەر تاکێک بەچاوی رێزەوە ئاگایان لەو منداڵە چاوگەشانەبێت و گوێ بۆ ڕازەکانیان بگیرێت.

زۆرترین بینراو