دیداری زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

دیداری زانكۆی سۆران بەڕێوەدەچێت

بەرەڤان شاکر سلێمان لاچ- زانکۆی سۆران:
رۆژی یەک شەممە ۸ی دیسەمبەری ۲۰۱۹، دیداری زانکۆی سۆران بۆ باسکردن لە پێگەی کوردستان لەنێو ئاڵۆزییەکانی عێراق و ناوچەکە بەڕێوەدەچێت.
بەپێی پلانی دیدارەکە، سەرەتای دیدارەکە بە وتاری د. موسڵح مستەفا، سەرۆکی زانکۆی سۆران دەست پێدەکات.
لە درێژەی بەڕێوەچوونی دیدارەکە سێ پانێل بەڕێوەدەچن و یەکەم پانێڵ لەلایان (د. عەبدولحەکیم خەسرەو)، لەسەر بابەتی (پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا )پێشکەشدەکێت.
دووەم پانێڵیش لەلایان ( پرۆفیسۆر ژان مارکۆ)، لەسەر پێگەی تورکیا و کوردستان و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە) پێشکەش دەکرێت.
سێیەم پانێلیش لەلایان(د.عادل باخەوان)، لەسەر بابەتی ئەفانەی دەوڵەتی عێراق دەبێت.

زۆرترین بینراو