دیزانەرێك لە شەوی یەڵدا جلی كوردی نمایش دەكات

دیزانەرێك لە شەوی یەڵدا جلی كوردی نمایش دەكات

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : وەك نەریتێكی ساڵانە هەموو ساڵێك لە درێژترین شەوی ساڵدا چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجامدەدرێن لە كوردستان بۆ ئەمساڵ دیزانەرێك مەراسیمێكی جیاواز ئەنجام دەدات.
خاتوو هاوار محەمەد، خاوەن براندی H-L دیزان بۆ زاری كرمانجی گوتی:" ساڵانە لە كوردستان مەراسیمی جیاواز ئەنجامدەدرێت لە شەوی یەڵدا كە درێژترین شەوی ساڵە و لە سەرتاسەری كوردستان بە چالاكی جۆارو جۆر ئەو شەوە زیندو رادەگرن بۆ ئەمساڵ بەرنامەی زۆر جوانمان ئامادەكردووە.
هاوار گوتیشی :" بۆ ئەمساڵ لە شەوی یەڵدا لە شاری سلێمانی 30 كچ جلی فلكلۆری دەپۆشن و نمایش دەكەن بۆ ئامادەبووان, لە هەمان شەودا گۆرانی و موزیك پێشكەش دەكەین لەگەڵ گرووپی هەڵپەڕكێ و خواردنە كوردەواریەكان, مەبەست لەم شێوازە ئەوەیە قەت كلتوری خۆمان لە یاد نەكەین بەتایبەت لە بۆنەیەكی وا گشتی دا بۆیە لەشەوی یەڵدا كلتۆری خۆمان نمایش دەكەین و زیندوو دەكەینەوە شەوی یەڵداش بەرز رادەگرین.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو