دیزاینەرێك كۆلتوری سه‌ره‌ده‌می حه‌فتاكان زیندوو ده‌كاته‌وه‌

دیزاینەرێك كۆلتوری سه‌ره‌ده‌می حه‌فتاكان زیندوو ده‌كاته‌وه‌

زاری كرمانجی – سلێمانی : خانمه‌ دیزاینه‌رێكی شاری سلێمانی كه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كاری دیزاینی جلوبه‌رگی خانمان ده‌كات له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنی دا كۆلتۆری ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو نمایشكرا.
دیزاینه‌ر هاوار محه‌مه‌د، له‌ لێدوانێكدا به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند : دیزاینی ئێچ ئێڵ دیزان له‌ نوێترین كاریدا له‌ ئیڤێنتێكی تایبه‌ت دا له‌ ساڵی نوی به‌ چوار گروپ چه‌ندین دیزانی نوێ و كۆنی سه‌رهده‌می سه‌ده‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو نمایشكران.
گوتیشی : گروپێك به‌ خه‌نه‌به‌ندانی كورده‌واری كۆن به‌شداربوون و گروپێك به‌ كلتۆری ساڵی 1960 بۆ ساڵی 1970 به‌شداربوون به‌ ستایلی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ و گروپێك به‌ كۆلتۆری ساڵی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌شداربوون و گروپێك به‌ دیزانه‌یه‌كانی ئێچ ئێڵ دیزان به‌شداربوون كه‌ له‌ كۆی به‌شداربووان 123 كه‌س جلۆبه‌رگه‌كانی ئێمه‌ی له‌به‌ر كردبوو له‌ هه‌مانكاتدا 63 كچه‌ مۆدێل به‌شداربوون.

 

 

 

زۆرترین بینراو