دیسان كۆتینهۆ دابڕا

دیسان كۆتینهۆ دابڕا

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: فلیپ كۆتینهۆ، یاریزانی بەڕازیلی و بەرشەلۆنە ئیسپانی، هە‌رچە‌ندی چاوە‌كان لە‌سە‌ر گە‌ڕانە‌وە‌ی زیاتر دە‌بن، ئە‌و تووشی پێكانی زیاتر دە‌بێت.
پێگە‌ی ئاسی ئیسپانی كە‌مێك پێش ئێستا بڵاویكردە‌وە، كۆتینهۆ بۆ ماوە‌ی حەفت تا هە‌شت هە‌فتە‌ی تر‌ بە‌هۆی پێكانە‌وە‌ی ناتوانێ بگە‌ڕێتە‌وە‌ راهێنانە‌كانی بەرشەلۆنە، هە‌ر بە‌و هۆیە‌وە‌ش بە‌ردە‌ست نابێت بۆ كۆپا ئە‌مریكا، كە‌وا بڕیارە‌ لە‌ وە‌رزی هاوین بە‌ڕێوە‌ بچێت، چونكە‌ توانا جەستە‌ییە‌كانی ناگە‌ڕێنە‌وە‌ باری خۆی و ناتوانێت خۆی بۆ تیتی بسە‌لمێنێت.
خافی میگوێل، رۆژنامە‌نووسی ئیسپانی لە‌ ئە‌كاونتی خۆی لە‌ تویتە‌ر بڵاویكردۆە‌تە‌وە‌، كۆتینهۆ نە‌شتە‌رگە‌ری سێیە‌می بۆ دە‌كرێت، بە‌و هۆیە‌وە‌ زیاتر لە‌ وادە‌ی دیاریكراو دوور دە‌كە‌وێتە‌وە‌.
كۆتینهۆ چە‌ند رۆژێك پێش ئێستا، گە‌ڕایە‌وە‌ وڵاتی بەڕازیل بۆ ئە‌وە‌ی بتوانێت زووتر بگە‌ڕێتە‌وە‌ یاریگەكان و ئامادە‌تر بێت، بە‌ڵام پێكان دە‌ستبە‌رداری فلیپی نابێت و بووە‌تە‌ هاوە‌ڵێكی دانە‌بڕاوی.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو