دیموكراته‌كان به‌فه‌رمی بایدن یان بۆ كێبڕكێی تره‌مپ كاندید كرد

دیموكراته‌كان به‌فه‌رمی بایدن یان بۆ كێبڕكێی تره‌مپ كاندید كرد

زاری كرمانجی - دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی جۆ بایدن- یان بۆ كێبڕكێی دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كاندید كرد كه‌ بڕیاره‌ له‌ 3-11-2020 به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا زۆربه‌ی نوێنه‌رانی دیموكراته‌كان ده‌نگیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی جۆ بایدن دا و بایدن-یش له‌نامه‌یه‌كی ڤیدیۆیدا گوتی: له‌كانگای دڵمه‌وه‌ سوپاستان ده‌كه‌م.

وابڕیاره‌ كاندیدكردنه‌كه‌ی جۆ بایدن له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ له‌میانه‌ی وتارێكدا په‌سند بكرێت .

زۆرترین بینراو