دێمبڵی لە كلاسیكۆ بەشدار نابێ

دێمبڵی لە كلاسیكۆ بەشدار نابێ

زاری كرمانجی-ئاژانسە هەواڵە وەرزشییەكان: عوسمان دێمبڵی هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی هەفتەی رابردوو لە میانەی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی قۆناغی یەكەمی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سلاڤیا تووشی پێكان بوو, بەم هۆیەوە نەیتوانی یارییەكە تەواو بكات, یانە ئیسپانیەكە وادەی دووركەوتنەوەی ئەم یاریزانەی تا كاتێكی نادیار راگەیاند, ئەمەو یاریزانە فەڕەنسیەكەی یانەی كەتەلۆنیا لە خولەكی 25 ی تایمی یەكەم تووشی پێكانێكی قووڕس بوو, بە گریانەوە یاریگەی جێهێشت و هەوادارانی بە لێدانی چەپڵەی زۆر وەك پشتگیرییەك بۆ یاریزانەكە رێزیان لێگرت.
ڕۆژنامەی as ی ئیسپانی بڵاویكردوەتەوە كە ئەم ئەستێرەیە تووشی برینی ماسووولكەی قاچی راستی بووەو لە پشكنینە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كە بەلانی كەم تا 6 هەفتە ناتوانێ یاری بكات، بەمەش لە چەند یارییەكی گرنگی یانەكەی بێبەش دەبی, وەك یاری بەرامبەر ئەنتەر میلانی ئیتاڵی لە چامپیۆنزلیگ و ریال مەدرید لە خولی ئیسپانی.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

بیروڕا

زۆرترین بینراو