دێگەلەنزەیشن لە سیاسەتی ئیدارەدانی هەرێمی كوردستاندا

نیار محی الدین حمدامین

مامۆستای زانكۆی سۆران
قوتابی دكتۆرا لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان
هەرێمی كوردستانی عیراق بریتییە لەو هەرێمەی كە دەكەوێتە نێو سنوری دەوڵەتی عیراقەوە كه ‌دوابەدوای شەڕی یەكەمی جیهان دروست بوو، بەپلەی یەكەم هەرێمێكی مرۆییە سەرەڕای ئەوەی نیشتیمان یان خاكی كوردانە و زۆربەی هەرە زۆری دانیشتوانی كوردن، بەڵام لەرووی فرەنەتەوەیی و فرەئاینییەوە لەهەرێمەكانی دیكەی عیراق جیایە. ئەو پارچەیەی كوردستان كە لە ئەدەبیاتی كوردیدا بە باشووری كوردستان و لەڕووی دەستوری و یاساوە بە (هەرێـمی كوردستان) ناوی دێت، وەكو هەرێمێكی فیدرالی لە دوای سالی 2005 لە دەستوری نوێی عێراق دانی پێدانراوە.
خستنەڕووی پرس
مێژووی دوو ئیدارەی یان سێ ئیدارەی...هتد لە كوردستانی گەورە بەگشتی و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەر لە سەردەمی میرنشینەكانەوە تاكو ئێستا بوونی هەبووه سەڕەرای هۆكارە دەرەكییەكان‌ بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوورییە ناوەخۆییەكان بە كۆلەكەی دروست بوونی ئەو ئیدارەیە دادەنرێن، لە ئەنجامدا چەندین سنوری دەستكرد لە نێو ئەو هەرێمە دروست بووه.‌ بەمەش شارەدێی دێگەلە لە قەزای كۆیە بە كۆتا خالی سنوری دوو ئیدارەی پێناسە بكرێت . پرسیاری سەرەكی ئەوەیە دێگەلەنزیشن چیە و لە چیەوە سەرچاوەی گرتووه؟‌ كاریگەریە نێگەتیفیەكانی لە سەر ئایندەی هەرێمی كوردستان چین؟‌
ناوەڕۆك
دێگەلە نزەیشن چەمكێكە دەكرێت لە زاراوەی بەڵكانیزەیشن سەرچاوە بگرێت، كە لە رووی جوگرافیای سیاسیەوە بە واتای دابەشكردن و پارچەپارچەكردنی ناوچە و ولاتە گەورەكان دێت بۆ چەندین ناوچە و وڵاتی بچوكتر، كە لە سەدەی بیستدا پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە نیمچە دورگەی بەڵقان هاتەكایەوە. دەكرێێت ئەم چەمكە بۆ ئەو كات لە دووبارە دارشتنەوەی نەخشەی سیاسی گونجاوبێت، بەڵام دەتوانین بڵێین چەمكی دێگەلەنزەیشن بۆ هەرێمی كوردستان پاش كۆتایی هاتنی شەری براكوژی لە نێو جوگرافیای سیاسی ئەو هەرێمە بە بێ خواست و ویستی ئەكادیمیستەكان و رۆژنامەنووسان و پیاوانی ئاینی و تەنانەت سیاسیەكانیشەوە بووە ئەمری واقع.‌ بەمەش هەرێمی كوردستان لە سیاسەتی دوو ئیدارەیدا بچوكرایەوە، هەردوو زۆنی سەوز و زەرد لە دوو سیاسەت و ئایدۆلۆژیای جیاواز لە ئیدارەدانی ئەو هەرێمە رەنگیدایەوه. لە راستیدا ناوەرۆكی ئەو چەمكە بۆ نێو سنوری هەرێمی كوردستان جگە لە جیاكاری و هێنانەوەی دووبەرەكی و هەڵگرتنی رق و كینە هیچی تر هەڵناگرێت.
لێكەوتەكانی دێگەلە نزەیشن:
لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە رووی دەستوری و یاساییەوە وەك هەرێمێكی فیدراڵی لە دەستوری عێراقدا چەسپاوە بەڵام تاكو ئێستا ئەو چەمكە لە سیاسەتی ئیدارەدان بوونی هەیە بەمەش دەكرێت لە چەند روێكەوە تیشك بخەینە سەر لێكەوتەكانی:
1- لە رووی سیاسیەوە: ئەم چەمكه كاریگەریەكی نێگەتیفی كردۆتە سەر دروستكردنی‌ پەیوەندییە سیاسییەكانی حوكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ جیهانی دەرەوەدا ئەوەی هەیە پەیوەندیەكان لە سەر بنەمای كەسایەتیە سیاسیەكان دروست بووە. لە ئاستی ناوەخۆشدا، دروست بوونی بێ متمانەی لە نێوان پارتە سیاسییەكان و كەسایەتیە سیاسیەكان لە ئیدارەدانی ئەو هەرێمەدا بە ئاشكرا هەستی پێ دەكرێت.
2- لە رووی كۆمەلایەتیەوە: بە هۆی ئەم چەمكەوە عشیرەتگەریی و ناوچەگەریەتی و شارچیەتی رۆژ لە دوای رۆژ تۆختر بوویتەوە، بەمەش لێكترازانی پێكهاتەی نەتەوەی دەبێتە ئەگەرێك بۆ ئەو هەرێمە.
3- لە رووی ئابووریەوە: بە درێژایی بیست ساڵدا تاكو ئێستا سیاسەتی ئابووری هەرێمی كوردستان جێگیر نەبووە و نەتوانراوە سیاسەت و ستراتیژیەك لە ناوەخۆ فراهە بكرێت و گەندەڵی ئابووری پێ بنبڕبكرێت.
4- لە رووی ئیداریەوە: سەڕەرای گەندەڵی ئابووری، گەندەڵی ئیداریش لە بەرێوەبردنی دام و دەزگاكان بە ئاشكرا هەستی پێكراوە.
5- لە رووی ئەمنیەوە: لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە چاو ناوچەكانی تری عێراقدا لە رووی ئەمنیەوە باشترە، بەڵام دابەشبوونی هێزە ئەمنیەكان بە سەر دوو ئایۆلۆژیای جیاواز مەترسی لە سەر ئایندەی ئەمنیەتی هەرێمی كوردستان دروست دەكات.
ئەمانە و چەندین لێكەوتی تر دەكرێت هەرەشەیەكی زۆر مەترسیداربن لە سەر پێشكەو‌تنی هەرێمی كوردستان تەنانەت پرسە نەتەوەیەكانیشمان لە چارەنووسێكی رەشبیندا خوێندنەوەیان بۆ بكرێت.
لە كۆتاییدا دەكرێت بڵێین:
1- ئەركی پەرلەمانی كوردستانە كار بكات لە سەر یەكخستنەوە و رێكخستنەوەی بازگەكان و نەهێشتنی زۆری هەموو ئەو بازگانەی كە كەوتۆنەتە نێو سنوری هەرێمی كوردستانەوە، چونكە لە راستیدا هەر بازگەیەك ئاماژەیەكە بۆ سنورێكی دەستكردی ئەو ناوچەیە.
2- ئەركی پەرلەمان و دام و دەزگایەكانه بەتایبەت وەزارەتی ناوەخۆ و وەزارەتی پێشمەرگە لە هەرگرتنی چەكی بێ مۆلەت كە ئەمەش بە پێی یاسا و سزایەكی تووند دەكرێت كاری لە سەر بكرێت.
3- گرنگی رۆشنبیری سیاسی و كۆمەلایەتی بە ئامانجی هێنانەكایەیی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی. دەكرێت ئەركی ناوەندە ئەكادیمییەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و دەزگایەكانی راگەیاندن بێت.
4- ئەركی هەر تاكێكە رێز لە یاسا و رێساكانی حوكومەتی هەرێمی كوردستان بگرێت و ئاژاوە دروست كردن و هێنانەوەی دووبەرەكی و قۆرخكردن و خۆ سەپاندن لە كەلتور و هزی خۆیان بسرنەوە. چونمە لە راستیدا دەمرێت كابینەی نۆیەمی حوكومەتی هەرێمی كوردستان هیوایەك بێت بۆ ئایندەیەكی پرشنگدار، چونكە وەك تێبینی دەكرێت ئیرادەیەكی بەهێز بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و یه ئەركی هەر تاكێكە رێز لە یاسا و رێساكانی حوكومەتی هەرێمی كوردستان بگرێت و ئاژاوە دروست كردن و هێنانەوەی دووبەرەكی و قۆرخكردن و خۆ سەپاندن لە كەلتور و هزی خۆیان بسرنەوە. چونكە لە راستیدا دەكرێت كابینەی نۆیەمی حوكومەتی هەرێمی كوردستان هیوایەك بێت بۆ ئایندەیەكی پرشنگدار، چونكە وەك تێبینی دەكرێت ئیرادەیەكی بەهێز بۆ رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی و یەكخستنەوەی دام و دەزگایەكان هەیە‌. یەكسانی و دادپەروەری دروشمی سەرەكیە لە سیاسەتی ئەم كابینەیە.
- زیاتر ئاشنابوون بە چەمكی بەڵكانزەیشن بڕوانە: د. شالاو عبدالخالق: دەۆلەت و نەتەوە. لە بڵاوكراوەكانی خانەی هزری كوردستان، ژمارە (1) ساڵی 2017، لاپەرە 99.

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

زۆرترین بینراو