دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت

دەبێت ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت

 

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، دەڵێ:" ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەكەین كە ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەگەر ئەو ماددەیە جێبەجێ بكرێت، كێشەی ناوچە كوردستانییەكان چارە دەبێت.

جوان یونس ڕۆژبەیانی، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە پەرلەمانی كوردستان بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:"ئێستا كەش و هەوایی نێوان هەولێر و بەغدا زۆر باشە و ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەكەین كە ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت، چونكە ئەگەر ماددەی 140 جێبەجێ بكرێت لە ناوچە كوردستانییەكان ڕاپرسی دەكرێت و خەڵكی ئەو ناوچانە بڕیار دەدەن كە لەگەڵ هەرێمی كوردستان بژین، یان لەگەڵ بەغدا، ئەو كاتە یەكلا دەبێتەوە و سنوورەكە دیاری دەكرێت، بۆیە دەبێت هەرچی زووە ئەو ماددەیە جێبەجێ بكرێت".

زۆرترین بینراو