دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

دەروازەی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران:
ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی کوردستانی کە لە ئێران ماونەتەوە و بۆ گەڕانەوەیان رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە، هەروەها ئەو ھاووڵاتییانەی بیانی کە رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆیان ھەیە بۆ داخیل بوونی ھەرێمی کوردستان، بە ناوی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەرانەوە ئاگاداریان دەکەینەوە کە بە تەنیا دەتوانن لە رۆژانی دووشەممە و پێنج شەممە لە رێگای سنوری حاجی ئۆمەرانەوە بگەرێنەوە بۆ ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ جێبەجێ کردن و پابەندبوون بە گشت رێنمایی و رێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

زۆرترین بینراو