دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەکی  بڵاوکردەوە ... تایبەت بە قوتابیانە 

دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداریەکی  بڵاوکردەوە ... تایبەت بە قوتابیانە 

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ ڕێکەوتی 18-1_2020 لە ماڵپەری فەرمی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ھەموو قوتابیانی خۆشەویستی ھەرێمی کوردستان دەکەین کە لە زانکۆکانی وڵاتی ئێران وەرگیراون و لەوێ درێژە بە خوێندنی باڵا دەدەن، لە کاتی گەرانەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان بە رێگای دەوازەی نێودەولەتی حاج ئۆمەرانەوە، پێویستە پشتگیری وەزارەتی خوێندنی باڵا لەگەڵیان بێت کە بسەلمێندرێت ئەوان قوتابین تاکو لەدانی رسوماتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە پێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی ببەخشرێن، بە پێچەوانەوە ئەو قوتابیانەی پشتگیری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە گەلیان نەبێت لە دانی رسوماتی پشکنینی کۆرۆنا نابەخشرێن و رسوماتیان لێوەردەگیرێن.

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی
کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران

زۆرترین بینراو