دەرگای یاریگاكان دادەخرێت

دەرگای یاریگاكان دادەخرێت


زاری كرمانجی – سۆران
لەپێناو تەندروستێكی باش و رێگریكردن لە بڵاو نەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، یاریگاكانی وەرزشی سەربە ناوەندەكانی لاوان لە كوردستان دادەخرێن.
زەهرا چەتۆ، بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆرانی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بەزاری كرمانجی راگەیاند" بۆ پاراستنی تەندروستی یاریزانان و وەرزش دۆستان لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بڕیارماندا بە داخستنی دەرگای تەواوی یاریگاكانمان كە ناوەندی باڵامان سەرپەرشتیان دەكات ، ئەم بڕیارەش لە رێكەوتی 14-3-2020 دەچێتە واری جێبەجێكردن تا كاتێكی نادیار.
زەهرا چەتۆ گووتیشی " هەریەكە لە یاریگاكانی ، قەزای سۆران،قەزای رواندز،ناحیەی خەلیفان ، ناحیەی وەرتێ‌، ناحیەی سیدەكان
ناحیەی دیانا، دەبێت پابەندبن بەم بڕیارەوە".

زۆرترین بینراو