دەزگای دادوەریی عێراق پێداگری لە بەسزاگەیاندنی ئەوانە دەکات خۆپێشاندەرانیان خەڵتانی خوێن کرد

دەزگای دادوەریی عێراق پێداگری لە بەسزاگەیاندنی ئەوانە دەکات خۆپێشاندەرانیان خەڵتانی خوێن کرد

دەزگای دادوەریی عێراق پێداگری لە بەسزاگەیاندنی ئەوانە دەکات خۆپێشاندەرانیان خەڵتانی خوێن کرد
بەهۆی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پێشبینی قووڵتربوونەوەی قەیرانی سیاسی لە عێراق دەکرێ و ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراقیش سوورە لە بەسزاگەیاندنی تاوانباران و ئەوانەی دەستیان بە کوشتنی خۆپێشاندەران سوور کرد.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق رۆژی شەممە 30 تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە بەیاننامەیەکدا پێداگری لەوە کرد کە هێرشبەران بۆ سەر خۆپیشاندەران بە توندترین شێوە سزا دەدرێن. ئەو مەرجەعە باڵایەی دادوەری عێراق داوای لە بریندارەکان و بنەماڵەی قوربانیانی هێرشەکانی چەند رۆژی رابردووی هەر دوو پارێزگای نەجەف و زیقار کرد کە لەسەر هەموو ئەو تاوانانەی کە لەم ماوەیەدا دەرحەق بە خۆپێیشاندەران و ئەوان کراوە شایەتی بدەن و زانیارییەکان بە ئەنجوومەنەکە بگەیەنن.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمسالەوە کە خۆپێشاندانەکان لە عێراق دەستیان پێ کردووە و تەنیا دوو هەفتە وەستێنران، هیچ کاتێک بەقەدەر چەند رۆژی رابردوو توندوتیژ نەبوون . تەنیا لە توندوتیژییەکانی نەجەف و ناسڕیە باس لەوە دەکرێ70 کەس کوژراون و بەسەدان کەسی تر بریندار بوون.
ئەنجوومەنەکە سوورە لەسەر بە سزاگەیاندنی تاوانباران و روونی کردەوە هیچ شتێک ناتوانێت ببێتە بەربەست لەبەردەم بە سزاگەیاندنی تاوانباران .
هاوکات کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی عێراق ها باسی لەوە کردووە لەو لێپێچینەوە و دادگاییکردنەدا هیچ لێخۆشبوون وتەنانەت پلە و پایەیەک ناتوانێ تاوانبار بپارێزێت و ئەگەر لە پۆستێکی زۆر باڵایشدا بن ئەوا سزا دەدرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ.جگە لەمە باس لەوە کراوە سەرجەم بەڵگەنامەی تاوانەکان رادەستی داواکاری گشتی دەدرێن بۆ ئەوەی بە یاسا تاوانباران بە سزای خۆیان بگەیەنن.
بە پێی دواین ئامار لەسەرەتای خۆپێشاندانەکانەوە تاوەکو ئێستە408 کەس گیانیان لەدست داوە و بە سەدانی تر بریندار بوون.
رۆژی هەینی عادل عەبدولمەهدی دوای وتاری مەرجەعیەتی شیعە لە نوێژی هەینی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند و گوتی گوێی لە پەیامەکەی مەرجەعیەت گرتووە. دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی دۆخی عێراقی هێندەی تر ئاڵۆز کرد سەرەڕای ئەوەی کە دوای پەیامەکەی سەرۆک وەزیران خەڵکی خۆپێشاندەر لە بەغدا دڵخۆشی خۆیان دەربڕی.
ئەوەی جێگەی تێڕامانە بریتییە لەوەی عادل عەبدولمەهدی یەکیک لە باشترین سەرۆک وەزیرانەکان بووە کە لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق دەسەڵاتی گرتووەتە دەست و دانانیشی بە رەزامەندی سەرجەم فراکسیۆنە سیاسییەلانی عێراق بووە.
دکتور بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای بڕیاری عادل عەبدولمەهدی، نیگەرانی خۆی راگەیاند و گوتی بەم هەنگاوە قەیرانەکەی عێراق قووڵتر دەبێتەوە و تەنانەت ئاماژەی بەوە کرد کە مەترسی جەنگی ناوخۆیی لە عێراق لەئارادایە و لەوانەیە وڵات بەرەو ئاراستەیەکی خراپ پەلکێش بکات.
ئەو باسی لەوەش کردووە کە هەموو ئەو کیشانەی لە عێراق هاتوونەتە کایەوە پێوەندی بە عادل عەبدولمەهدییەوە نییە وبەڵکوو هیی دەسەڵاتدارانی پێشووە. لەبارەی هەرێمی کوردستانیش بە پێویستی دەزانێت کورد خۆی بۆ هەموو ئەگەرێک ئامادە بکات و یەکگرتوو بێت چونکە لە دوای عادل عەبدولمەهدی هەر کەسێکی تر جێگەی بگرێتەوە پێویستی بە پاڵپشتی کورد هەیە.
عادل عەبدولمەهدی لە کاتیکدا وازی لە پۆستەکەی هێنا کە هەریمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتەکەی خەریکی واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ بوون لەسەر پرسی بودجە و نەوت.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو