دەستپاکی سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی لە کاتی وەرگرتنی مووچە

دەستپاکی سەرپەرشتیارێکی پەروەردەیی لە کاتی وەرگرتنی مووچە

زاری کرمانجی - سۆران 
دوای ئەوەی مووچەی ئەم مانگە دابەشکرا، سەرپەرشتیارێکی پسپۆڕی زمانی کوردی لەکاتی وەرگرتنی مووچەی یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و ئامادەیی و پیشەیی پەروەردەی سۆران بڕە پارەیەک  دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک.
مامۆستا محەممەد حەسەن، سەرپەرشتیاری پسپۆڕی زمانی کوردی لە یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی و ئامادەیی و پیشەیی پەروەردەی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند: دوای ئەوەی مووچەی ئەو مانگەی یەکەی سەرپەرشتیاری پەروەردەیم وەرگرت، لەدوایی ژماردنەوەی مووچە دەرکەوت بڕە پارەیەکی زیاد لەگەڵ ئەومووچەیە هاتبوو کە بۆ یەکەی سەرپەرشتیاریمان وەرگرتبوو ، منیش وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی و دەستپاکی پارە زیادەکەم بە نووسراوێک گەڕاندەوە بۆبانک و پێمگووتن کە ئەو پارەیە بەزیادە هاتووە، مامۆستا محەممەد گووتیشی: بڕی پارەکە زۆر بوو بەڵام نامەوێت ئاماژەی پێ بکەم، گرنگ ئەوەیە پارە زیادەکەم گەڕاندەوە بۆبانک.
لەبەرامبەر ئەم دەستپاکییەی ئەو سەرپەرشتیارە بەڕێوەبەری بانکی ئازادی لە سۆران رێزو سوپاسی تایبەت ئاراستەی مامۆستا محەممەد حەسەن ئەحمەد دەکات و سوپاسی دەستپاکی ئەو دەکات کە ئەو پارە زیادەییەی لەناو مووچەکە بووە گەراندیەوە بۆبانک.

 

 

 

زۆرترین بینراو