دەست بە نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی دەڤەری برادۆست دەكرێت

دەست بە نۆژەنكردنەوەی رێگاكانی دەڤەری برادۆست دەكرێت

زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران: لەمیانەی سەردانەكەی بۆ دەڤەری باڵەكایەتی و بەسەركردنەوەی كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كاركردن لە رێگاوبانەكانی دەڤەری برادۆست لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: دوێنێ رێكەوتی 4-10-2020 گرێبەستی نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی دەڤەری برادۆست واژۆكراوە لە دیوانی وەزارەت، وە ئەو تیمەی كە تایبەتە بە كاری نۆژەنكردنەوەی رێگاوبانەكانی ئەو ناوچەیە هی كۆمپانیاییەكی تایبەتە و كارەكەی پێ راسپێردراوە لەماوەیەكی نزیكدا دەست بەكار دەبێت و كار لە نۆژەنكردنەوەی رێگاكە دەكرێت.
گووتیشی: لە بەردەوامی هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كاركردن لە چاككردن و نۆژەنكردنەوە و قیرتاوكردنی رێگاوبانەكان لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، لەم هەفتەیە كاركردن لە رێگاكانی دەڤەری برادۆستیش دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

زۆرترین بینراو