دەنگۆی گۆڕینی قائیمقامی چۆمان بڵاودەبێتەوە

دەنگۆی گۆڕینی قائیمقامی چۆمان بڵاودەبێتەوە

زاری كرمانجی-چۆمان: ماوەیەكە باس لە گۆڕانكاریەكانی بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی شارو شارۆچكەكانی دەڤەری سۆران دەكرێت، لەئێستاشدا دەنگۆی گۆڕینی قائیمقامی چۆمان لەئاراداییە.
بەپێی زانیارییە نافەرمییەكانی زاری كرمانجی، گوایە بڕیارە قائیمقامی چۆمان بگوازرێتەوە بۆ قەزایەكی دیكەو هەمان پۆستی قائیمقامیەتی پێبدرێت، هەروەها لە شوێنی ئەودا چەند كەسێك داواكاریان پێشكەش كردووە كە وەك قائیمقامی چۆمان دەست بەكاربن، بەڵام تا ئێشتا بەشێوەیەكی فەرمی ئەم گۆڕانكاریانە دەستیان پێنەكردووە.

زۆرترین بینراو