دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

وەزیری ناوخۆی عیراق بڕیاریدا بە كردنەوەی دەوامی فەرمی لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی رەگەزنامە و کاروبارەکانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەست پێدەکاتەوە.

عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند: لەو ڕوانگەیەوە بە ئەركی خۆمان دەزانین، كە كاربكەین بۆ ئەوەی دەست بكەینەوە بە دەوامی فەرمی لە رۆژی یەك شەممەوە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی باری شارستانی و پاسپۆرت و مانەوە ئەویش بۆ پێدانی مامەڵەی كارتی نیشتەجێ‌ بوون.

جەختیشی كردۆتەوە، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو پێدان و مامەڵەی پاسپۆرت لەڕێگەی لینكێكی ئەلكترۆنییەوە دەكەنەوە و هەروەها دەست دەكەن بە مامەڵەی وێنەی تۆمار (صورە القید) و پشتگیری و بەڵگەنامەكان بەشێوەی ئەلیکترۆنی.

له‌ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی، كاركردن هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی باری شارستانی و پاسپۆرت و نشینگه‌ راگیران.

 

زۆرترین بینراو