دەڤەری سۆران 45 ملیار دینار  قەرزدارە

دەڤەری سۆران 45 ملیار دینار قەرزدارە


فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران بە زاری كرمانجی گووت" تەلەكانی كارەبای تاوەرەكانی گواستنەوە لە نێوان شەقڵاوە تا دەگاتە وێستگەی 132 كەیڤی سۆران دەگۆڕدرێن، بە گۆڕینی ئەو تەلانە 60%ی كێشەی كارەبا لە دەڤەری سۆران چارە دەبێت".
گووتیشی " ئێستا زێدەڕۆیی دەكرێتە سەر كارەبا، بەڵام پێوەری زیرەك كە ئێستا دەست كراوە بە جێبەجێ كردنی هەموو زێدەڕۆییەكان سفر دەكاتەوە، لەگەڵ ئەوەی نزیكەی 68 هەزار هاوبەشی كارەبا لە سنووری قەزاكانی سۆران، هەنە و 45 ملیار دینار قەرزدارن بە هەموو پۆلەكانەوە".

زۆرترین بینراو