دە زیانەكانی پڕۆتین لە یاری لەشجوانی

دە زیانەكانی پڕۆتین لە یاری لەشجوانی

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: پاودەری پرۆتین، لە ئێستادا بەكارهێنەرێكی بەرچاوی هەیە لەناو یاریزانانی لەشجوانیدا، بە مەبەستی بەدەستهێنانی بڕێكی زیاتر لەو پرۆتینەی كە لە خۆراكدا هەیە، بە شێوەی پاودەر، حەب، دەرزی هەیە، بەڵام ئەم پرۆتینە زیاتر لەوەی سوود بە جەستە بگەیەنێ زیانی پێ دەگەیەنێت و چەندین كێشەی تەندرووستی زیاد دەكات.
1- زیان بە كرداری هەرس دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی سك، زیان بە ریخۆڵەكان دەگەیەنێت.
2- بە شێوەیەكی خێرا كێشی جەستە زیاد دەكات، كە ئەمە نیشانەكی باش نیە بۆ هەبوونی جەستەیەكی تەندرووست.
3- پەستانی خوێن نزم دەكاتەوە.
4- بەهۆی ئەوەی كە رێژەیەكی زۆر لە پرۆتین پێكهاتووە، پەستانێكی زۆر دەخاتە سەر گورچیلەكان، زیانی پێدەگەیەنێ، دەبێتە هۆی درووستبوونی بەردی گورچیلە.
5- دەبێتە هۆی ناهاوسەنگ كردنی pHی جەستە، بەو واتایەی رێژەی ترشی خوێن بەرز دەبێتەوە، لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێكدانی جگەر.
6- رێژەیەكی زۆر لە كانزای ئارسێنیكی تێدایە كە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی جەستە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە و شەكرە زیاد دەكات.
7- مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە زیاد دەكات.
8- هۆكارە بۆ وشكبوونەوەی جەستە.
9- دەبێتە هۆی تێكچوونی هۆڕمۆنەكانی جەستە كە ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ دروستبوونی زیپكەی روخسار.
10- دەبێتە هۆی رووتانەوەی قژ، بەهۆی ئەوەی قژ ماددەی كیراتین بەرهەم دەهێنێ، كاتێك رێژەیەكی زۆر لە پرۆتین دەخۆیت قژ هەڵدەوەرێت.

زۆرترین بینراو