دە یاریزانی پیشەگەری كچ و كوڕی تێنسی جیهان لە ئیماڕاتن

دە یاریزانی پیشەگەری كچ و كوڕی تێنسی جیهان لە ئیماڕاتن

زاری كرمانجی: لە شاری ئەبوزەبی ئیماڕات پاڵەوانیەتی گۆڕینەوەی جیهانی بۆ تێنسی سەرزەوی بە بەشداری كۆمەڵێك یاریزانی كچ و كوڕی پیشەگەری یارییەكە بەڕێوەچوو, یارییەكان زیاتر پیشاندانی نمایشی جوانی تێنس لە ناوەندی زایدی وەرزشی بەڕێوەچوون.
ئەم پاڵەوانیەتیە ساڵانە لە شاری ئەبو زەبی دەكرێتەوەو سەرەتا لە 2009 بە بەشداری هەریەك لە نادال, فیدرێر, ئەندی مۆڕای, داڤدیندۆ, ئەندی رۆدێك و جیمس بڵاك, ئەمەو لە یاری كۆتاییدا ئەندی مۆڕای بە بردنەوەی لە نادال بووە پاڵەوان, بۆ وەرزی دواتی جگە لە فیدرێرو نادال و داڤدینكۆ یاریزانەكانی تر بەشداربوون ئەوانیش ڤاڤرینكا, دێڤید فیرێرو سۆدرلینگ بوون, لە یاری كۆتاییدا نادالی ئیسپانی بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام لە سۆدرلینگی سوویدی بردەوە, ساڵانی دواتر كچە تێنسزانەكانی پیشەگەر هاتنە نێو پاڵەوانیەتیەكە.
هەرچەندە هێشتا 2019 تەواو نەبووە بەڵام نادالی ئیسپانی و تێنسزانەكانی دیكە وەرزی نوێیان لە پاڵەوانیەتی ئەبو زەبی دەستپێكرد, ئەمساڵ 10 یاریزان بەشداریان لە پاڵەوانیەتیەكە كردو بریتن لە نادالی ئیسپانی, جۆكۆڤێچی سڕبی, هیون چۆنگی كۆریای باشوور, كارین خاشانۆڤی رووسی, تیستیباسی یۆنانی, ئەندرێ رۆبلێڤی رووسی, ماریا شاراپۆڤا, ئیلا تۆمالیانۆڤیچ, هەردوو خوشكەكەش ڤینۆس و سیرینا ولیەمز.
شایانی وتنە هەریەك لە نادال و جۆكۆڤیچ چوارجار بوونەتە پاڵەوانی ئەو پاڵەوانیەیتە.
تیستیباس بە 2-0 كۆمەڵە 6-3, 6-4 لە ئەندرێ رۆبلێڤی بردەوە, بەهەمان ئەنجامیش كارین خاشانۆڤ 7-6, 6-4 لە هیون چۆنگی بردەوە, بۆ بەدەستهێنانی پلەی پێنجەم ئەندرێ رۆبلێڤ بە ئەنجامی 2-0 كۆمەڵە 7-6, 7-6 شكستی بە هیون چۆنگی هێنا, لە نیوەی كۆتایی پاڵەوانیەتیەكەش پاڵەوانی ساڵی رابردوو جۆكۆڤیچ بە ئەنجامی 1-2 كۆمەڵە 6-4, 7-6, 6-3 دۆڕایە تیستیباس و ماڵئاوایی كرد, بەڵام نادال ئەم قۆناغەی بە ئاسانی بڕی و بە دوو كۆمەڵەی بێ وەڵام 6-1, 6-3 لە كارین خاشانۆڤی بردەوە كە تا ئێستا نەیتوانیووە لە هیچ یارییەك شكست بە كوڕە ئیسپانیەكە بهێنێت, بەم سەركەوتنەش نادال گەیشتە یاری كۆتایی و رووبەڕووی تیستیباس بووەوە كاتێ بۆ ماوەی 3 كاتژمێر لە ركابەری دوای دواكەوتنی بە كۆمەڵەی یەكەم 7-6 توانی بگەڕێتەوە كەشی یارییەكەو دوو كۆمەڵەی لەسەر یەك 7-5, 7-6 بباتەوەو ببێتە پاڵەوان, لە یاری بەدەستهێنانی پلەی سێیەم و چوارەم جۆكۆڤیچ بە دوو كۆمەڵە 7-5, 6-3 لە خاشاكۆڤی برەوە, نادال لە لێدوانێكدا بۆ راگەیاندنەكان گووتی" خۆشحاڵم كە توانیم لە كۆتا وەرز ئەم جامە بەنرخە بەدەستبێنم و ركابەركەم ئاستێكی باشی پێشكەشكردو ئومێدی باشتری بۆ دەخوازم.

زۆرترین بینراو