د. فەرسەت سۆفی بوو بە پارێزگاری هەولێر

د. فەرسەت سۆفی بوو بە پارێزگاری هەولێر

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە كۆی 28 دەنگ بە دەنگی 27 ئەندامی ئەنجوومەن، د. فەرسەت سۆفی، بە پارێزگاری نوێی هەولێر هەڵبژێردرا.
رۆژی یەكشەممەش دوای ئەوەی نێچیرڤان بارزانی، فەرمانی سەرۆكایەتی بۆ دەردەكات، دەچێتە ئۆفیس و یەكەم بڕیار بە واژۆی پارێزگارێكی تازەوە دەردەچێت.
فرسەت سۆفی، دكتۆرای لە یاسای گشتیدا هەیە، مامۆستای زانكۆ و پەرلەمانتاری پارتی بووە لە خولی رابردوو، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور بوو و تاكە پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانە كە مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانی رەتكردەوە".

زۆرترین بینراو