د. نەبەرد  شەعبان: پێویستە هەموو كەسێك 6 مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكات

د. نەبەرد شەعبان: پێویستە هەموو كەسێك 6 مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكات

محەمەد ئامۆكەیی= هەولێر: لە دیدارێكی زاری كرمانجی د. نەبەرد شەعبان ئیسماعیل، پزیشكی ددان و جوانكاری قسە لەسەر هۆكاری كلۆر بوونی ددان و بڕینی دەمار و هەندێ گرفتی تری پەیوەست بەدەم و ددان دەكات.
*هۆكارەكانی تێكچونی یاخود كڵۆربونی ددان چین؟
هۆكارركانی كلۆربوونی ددان زۆرن وەكوو نەشوشتنی ددانەكان، پاكنەكردنەوەی كەلێنی نێوان ددانەكان بە پەتی ددان، بەكار نەهێنانی غەرغەرەی دەم هەروەها زۆرێك لە هۆكاری تر هەن كەوا كار دەكاتە سەر تێكچوونی ددان وەكوو جگەرەكێشان یاخوود خواردنی شیرینی زۆر خواردنی ماددە ترشەكان وەكوو خواردنەوە گازیەكان و هەروەها لیمۆ و ترشەمەنیەكان و جگەرە كێشانینش.
‎ *چۆن ئەتوانرێت چارەسەری كڵۆربونی ددان بكرێت؟
چارەسەری كلۆری ددان لەلایەن پزیشكی ددانەوە دەكرێت بە لابردنی بەشە كلۆرەكەی ددان و پركردنەوەی ددانەكە بە مادەی گوونجاو كەوا پزیشكی ددان خۆی دیاری دەكات جگە لەوەش دەبێت كەسەكە خۆی رێگری بكات لە زیادبوونی كلۆر بوونی ددانەكان بە گرتنە بەری رێكاری تایبەت بە پاككردەوەی ددانەكان و هەروەها دوور كەوتنەوە لەو شتانەی كەوا دەبێتە هۆی كلۆر بوونی ددان كە لە خاڵی پێشوودا باسمان كرد.
*جێگرەوەی ددانی كێشراو چین؟
جێگرەوەی ددانی كێشراو بە دوو رێگە دەكرێت بە پێی شوێن و باری دەم و ددانی كەسەكە ئەویش رێگای یەكەم ئەگەر كەسەكە لە رووی تەمەن و باری تەندروستی و چۆنیەتی ئێسكی شەویلاگی گونجاو بێت ئەوا دەتواندرێت ددانەكەی بچێندرێتەوە لە شوێنی ددانەكەی كەوا لەدەستی داوە." رێگای دووەم ئەگەر تەمەن و باری تەندروستی دەم و ددانی كەسەكە گونجاو نەبێت ئەوكاتە پێویستە بە جسر و كیفی ددان شوێنی ددانە كێشراوەكە بگرێتەوە بەراوێژ لەگەڵ پزیشكی ددان رێگایەكی باش هەڵدەبژێردرێت.
*هۆكارەكانی هاتنە خوارەوەی خوێن لەپوكی ددان چیە؟
هۆكاری خۆێن لێهاتنی پووك ئەوەیە كەوا پووكەكە توشی هەوكردن بووە بەهۆی كۆبوونەوەی پاشماوە لەسەر ددان و لەسەر پووكەكە و چارەسەریەكەشی ئەوەیە دەبێت لەلایەن پزیشكی ددان ددانەكانی پاك بكاتەوە و پاشان غەرغەرەی تەیبەتی بە هەوكردنی پووك بەكار بهَندرێت.
*زۆرێك لەخەڵك بۆنێكی ناخۆشی لەدەم دێ هۆكارەكانی چین و چارسەری هەیە؟
هۆكاری بۆنی ناخۆشی ناو دەم تاوەكوو كەسەكە لە نزیكەوە نابیندرێت بە روونی ناتواندرێت هۆكارەكەی دیاری بكرێت بە شێوەی گشتی هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی ناو دەم كەوا ئەگەر پەیوەندی بە دەم و ددانەوە هەبێت ئەمانەن ( كلۆر بوونی ددان، هەوكردنی پووك، نەشوشتنی ددان و پاك نەكردنەوەی، كۆبوونەوەی پاش ماوەی خۆراك لە نێوان ددانەكان، كۆبوونەوەی كلس ی ددان ) هۆكاری تریش ئەوەیە كەوا پەیوەندی بە كۆ ئەندامی هەرس هەیە باشترە سەردانی پزیشكی هەناو بكات.
*بڕینی دەماری ددان زیانی هەیە؟
برینی رەگی ددان ئەگەر لەلایەن پزیشكی شارەزای ددان لەو بوارە بكرێت بە رێكارێكی گوونجاو و راست هیچ زیانێكی لاوەكی نیە بگرە هۆكارە بۆ مانەوەی ددانەكە بۆ ماوەیەكی درێژ و پارستنی ددانەكە لە لاناو چوون.
*لە چ كاتێك گرنگە ددان بشورێت؟
پێویستە هەموو كەسێك رۆژانە دوو جار ددانەكانی بشووات بە فلچەیەكی مام ناوەند و هەوویری ددانی گونجاو و بەكار هێنانی غەرغەرەی دەم، هەرواها پێویستە هەموو كەسێك ٦ مانگ جارێك سەردانی پزیشكی ددان بكەت بۆ پاككردنەوەی ددانەكانی و پشكنین و دیاری كردنی هەر كێشەیەك و چارەسەركردنی و رێگری كردن لە زیاد بوونی كێشەكە.

زۆرترین بینراو