راكیتچ لە گواستنەوەی زستانە بەرشە جێ دەهێڵێت

راكیتچ لە گواستنەوەی زستانە بەرشە جێ دەهێڵێت

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: زۆربەی شارەزایانی وەرزشی باس لە رۆیشتنی راكیتچی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەكەن لە گواستنەوەی زستانە, ئەمەو یاریزانی ناوەڕاستی كەتەلۆنیەكان ئاشكرایكرد كە لە وەرزی ئەمساڵ زۆربەی كاتەكان لە پێكهاتەی سەرەكی نەبووەو وەك یاریزانی یەدەگ یاری كردووە, لە وەرزەكانی رابردووش هەمیشە جێگەی باوەڕی راهێنەر بووەو پشتی پێ بەستراوە, بۆیە لە ئێستادا بیر لە رۆیشتنی بۆ یانەیەكی تر دەكاتەوە, ئیدارەی یانەكەش دەیەوێ‌ لانی كەم تا كۆتایی وەرز بیهێڵێتەوە, یاریزانە كڕواتیەكە لە دوایین لێدوانیدا لە پایتەختی ئەندەلوس لە كاتی ئاهەنگی خەڵاتەكان روونیكردەوە كە خەون بە پۆشینی درێسی سیڤیلیەوە دەبینێت, بەڵام ئیدارەی یانە ئەندەلووسییەكە ئاشكرای كرد هاتنی راكیتچ بۆ یانەكەمان ئاسان نیە, چونكە هۆكاری سەرەكی پێدانی ئەو بڕە پارەیەیە كە یاریزانەكە لە بەرشەلۆنە دەستی دەكەوێت, پێشتریش یاریزانە كڕواتیە لە 2011 تا 2014 لە ریزی یانەی سیڤیلیە یاری كردووە.

زۆرترین بینراو