رامۆس نەبووایە زێدان و رۆناڵدۆ شەڕیان دەكرد

رامۆس نەبووایە زێدان و رۆناڵدۆ شەڕیان دەكرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: ساڵی (2016) شەڕێكی توند لەژووری جلگۆڕینی ریاڵ مەدرید لەنێوان زیدانی راهێنەر و كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەكە روویدا. كاتێك زیدان زانیبوی دوای دانیشاندنی رۆناڵدۆ لە یاری لاس پالماس ئەو یاریزانە لەسەر كورسی یەدەگ قسەی ناشیرینی كردبوو، دوایی چوونیان بۆ ژووری جلگۆڕین زیدان رووبەڕووی رۆناڵدۆ بووەتەوەو دەمەقاڵییەكی توند لەنێوانیاندا روودەدات، لەوكاتەدا رامۆس نەبووایە شەڕەكە گەورەتر دەبوو, هەر هەمان كات ماڵپەڕی دیاریۆ گۆڵ دەنوسێت" چونكە رۆناڵدۆ رازی نەبووە بە قسەی زێدان و پزیشكەكان بكات قسەی پێ‌ گووتوون"، هەروەها پزیشكەكانی یانەكە پێیان باشبووە رۆناڵدۆ تەنیا (60) خولەك یاری بكات، بەڵام دەوترا زێدان لەبەر قسەكانی رۆبێرتۆ بالۆماری رۆژنامەنووس رۆنالدۆی یەدەگ كردووە، پێش یارییەكە ئەو نوسەرە گووتبووی" زیدان ناوێرێ رۆناڵدۆ دانیشێنێت". دوای ئەو شەرە رۆژنامەی AS راپرسیەكی ئەنجامدا زێدان یان رۆناڵدۆ لەسەر هەقە ؟، كەچی مەدریدییەكان پشتگیری زیدانیان كرد بە 85%. تەنانەت هەندێك لە رۆژنامەكان رۆناڵدۆیان بە خۆویست و خۆپەرست ناوبرد، چونكە ئامادە نەبوو لە كاتی گۆڵكردنی كەریم بنزیمەدا ئاهەنگ بگێڕێت.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو