راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق لە کوردستان بریندارکرا

راوێژکارێکی سەرۆک کۆماری عێراق لە کوردستان بریندارکرا


محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی کەلەکینی سەر بەناحیەی خەلیفان، شەڕ لەنێوان دوو برا روویدا و بەوهۆیە کوژرا و بریندار هەبوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا. سەروت حسێن ئاغا یەکێک لە راوێژکارەکانی سەرۆک کۆماری عێراق، بەرە لەشەڕەکە هەوڵی ئاشتەوای دا لەنێوان دوو براکە یەکێک لەوان رووی چەک دەکاتە دانیشتوانی نێو ژوورەکە دوو گولە بەر راوێژکارەکەی سەرۆککۆمار دەکەوێت و بریندار دەبێت." بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست زاری کرمانجی کەوتون تەندروستی ناوبراو باشە و ئێستا لە یەکێک لەنەخۆشخانەکانی هەولێر لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

زۆرترین بینراو