راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران پەیامێک  بڵاو دەکاتەوە 

راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران پەیامێک  بڵاو دەکاتەوە 

زاری کرمانجی 
بە بۆنەی کۆتایی هاتنی وەرزی پاییزە و دەست پێکردنی وەرزی بەهارە راگری پەیمانگەی تەکنیکی سۆران،  پاکستان محەممەد ئەمین یوسف پەیامێکی ئاراستەی قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەران کرد.
لە پەیامەکەی دەڵێت :قوتابییانی ئازیز ، وێڕای ئەم بارو دۆخە نەخوازراوەی ئێمە و وڵاتان کە تێیداین ، بەڵام توانیمان وەرزێکی پر لە نوێگەری بەڕێ بکەین ، لێرەوە دەمەوێت پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێبکەم و هیوادارام سەرکەوتنتان ببێتە پاڵنەرێک بۆ بەرەو پێش بردنی خۆتان و وڵات و سەرکەوتنی زیاتر بە دواوە بێت.  هیوادارم ئەوانەی کە سەرکەوتوو نەبوون لەم وەرزە ، لە وەرزی داهاتوو هەوڵی زیاتر بدەن و شکستەکانیان بگۆڕن بۆ سەرکەوتن کە ئەمەش هیوای ئێمەیە.
لێرەوە دەمەوێ سوپاسی هەموو مامۆستایان وفەرمانبەرانی پەیمانگەکەمان بکەم کە بە شێوەیەکی بەرچاو ڕۆڵیان هەیە لە بەڕێوەبردن و پەڕەپێدانی پەیمانگەکەمان و سوپاسێکی بێ پایانم هەیە بۆ لیژنەی تاقیکردنەوەکان کە بە شێوەیەکی درووست کارەکانیان جێبەجێ دەکەن و توانیان زیرەکانە کارەکانیان بێ کەم و کورتی تەواو بکەن.
هیوادارم دەستپێکی وەرزی داهاتوو کە وەرزی بەهارە ، بارو دۆخەکە بەرەو ئاسایی بچێت و قوتابییان بێنەوە کەمپ و گڕو تین بگەڕێتەوە هۆڵەکانی خوێندن ، هیوا دارم هەموو مامۆستاکانمان وەک تیمی پزیشکی رەفتار بکەن و هەموو هەوڵ بدەین هەموو لایەکمان سەلامەت و تەندروست بین.

زۆرترین بینراو