راگەیاندراوی دووهەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی لاوانی کوردستان.

راگەیاندراوی دووهەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی لاوانی کوردستان.

ئەمرۆ رێکەوتی ١٦ی١ی٢٠٢١ لە شاری سلێمانی دووهەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی لاوانی کوردستان، کە پێکدێن لە سەرجەم رێکخراوەکانی لاوانی پارتەسیاسیەکانی کوردستان ئەنجامدرا.
سەرەتایی کۆبونەوەکە بەڕێزگرتن لە خوێنی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستیپێکرد، دواتر لەلایەن بەڕێز هەڤاڵ (هێمن عەمید) سکرتێری رێکخراوی "ئازادی لاوانی کوردستان" کۆبونەوەکە بەردەوامی پێدرا و باس لە چەند تەوەرێکی گرنگ و پێویست کرا بۆ یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی لاوانی کوردستان لە چوارچێوەی ئەنجوومەنێکی دیاریکراو کە پێشتر بریتی بوو لە لیژنەی هەماهەنگی رێکخراوەکان، بەڵام سەرجەم ڕێکخراوەکان کۆکبوون کە بۆ لەمەودوا لە ژێر ناوی (ئەنجوومەنی لاوانی کوردستان), درێژە بە کارەکانیان بدەن،بۆ خزمەتی زیاتری لاوانی کوردستان و هەوڵبدرێت ئەم ئەنجوومەنە ببێتە کۆکەرەوەی هەمووان.
دواتر و پاش دیاریکردنی ناوی ئەنجوومەن بڕیاری دانانی دەستەیەکی سەرپەرشتیاری درا کە خۆی دەبینێتەوە لە سەرۆک و چوار ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردن، بۆ ڕایکردنی کۆی کارەکانی ئەنجوومەن لە داهاتوو کە بەم شێوەیی خوارەوە بڕیاری لەسەردرا بۆ شەش مانگی داهاتوو:
_هەڤاڵ (میسەر نهێلی) سکرتێری (ی.ل.د.ک) کرا بە سەرۆکی ئەنجوومەن.
_رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لیژنەی راگەیاندن و وتەبێژی ئەنجومەن.
_ سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان لیژنەی پرۆژەکان.
_ نوێنەرایەتی لاوانی گۆران لیژنەی پەیوەندیەکان.
_ یەکێتی قوتابیان و لاوانی تورکمان لیژنەی دارایی و ئیدارە.

دواتر کۆبونەوە بە گرنگیەوە باسی لە ڕۆڵ و ماندووبوونی بەڕێز هەڤاڵ (هێمن عەمید) سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنەکە کرد و هیوای سەرکەوتنیان لە داهاتوو بۆ خواست، لە پای کار و خزمەتەکانی لە ماوەی رابردوو، دواتر بە کۆمەڵێک ڕاسپاردەی گرنگ بۆ خزمەتی لاوانی کوردستان کۆبونەوەکە کۆتایی پێهات.

بەشداربووانی کۆبونەوەکە بریتی بوون لە:

*یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان.
*رێکخراوی ئازادی لاوان.
*نوێنەری لاوانی بزووتنەوەی گۆڕان.
*رێکخراوی لاوان و قوتابیانی پارتی چاکسازی تورکمانی.
*سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان.
*سەنتەری پەرەپێدانی چالاکی لاوان.
*یەکێتی لاوانی کوردستان.
*یەکێتی قوتابیان و لاوانی کلد و ئاشوری.
*یەکێتی لاوان و قوتابیانی تورکمان.
*ڕێکخراوی لاوانی کوردستان.
*ڕێکخراوی لاوانی پارتی گەشەپێدانی تورکمان.
*کۆمەڵەی پەرەپێدانی تواناکانی لاوان.
*تۆڕی هەماهەنگی ڕێکخراوەکان (CNO).

ئەنجومەنی لاوانی کوردستان
١٦ی١ی٢٠٢١

زۆرترین بینراو