راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

راگەیاندراوێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو

هاونیشتمانیانی ئازیز بەهیوای تەندروستیەكی باش و پابەند بوون بە رێنمایە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
ئەمڕۆ هەینی2020/3/13، لیژنەی باڵا بڕیاریدا هەموو ئەو بازرگانانەی پێداویستیەكانی ناو عەلوەكان و كەلو پەلی خۆراكی( پێداویستی رۆژانەی خەڵك) بۆ ناو بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان هاوردە دەكەن، لەچوارچێوەی یاسا و رێنمایەكان كارەكانی خۆیان رادەپەڕێنن بە رەچاوكردنی رێنمایەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا.
بۆیە لێرەوە كوردستانیان دڵنیا دەكەینەوە كە هیچ گرفت لە پێداویستی رۆژانە دروست نابێت و بەپێی خواستی بازاڕ پێداویستیەكان بەردەوام هاوردە دەكرێت.
هەروەها چاودێری نرخ لە بازاڕەكان دەكەین بۆ ئەوەی هیچ بارگرانیەك لەسەر شانی هاوڵاتیان دروست نەبێت، دڵنیایش بە هاوڵاتیانمان دەدەین كەپێداویستی رۆژانە لە سەوزەو میوە و خۆراك وەك پێشتر هاوردە دەكرێت و پێویست بە دروستكردنی قەڵەباڵغی و دڵەڕاوكێ ناكات.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
2020/3/13

زۆرترین بینراو