راگەیاندراوێك لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە قەزای رواندز

راگەیاندراوێك لە ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە قەزای رواندز

زاری كرمانجی - رواندز: بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی و تاوتوێ كردنی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر ، كە دوێنێ رایگەیاند، یٔەمڕۆ ٢٠٢٠/٦/٢٩لێژنەی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە قەزای رواندز كۆبووینەوە ، دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخ و سروشتی قەزاكەمان ئەم بڕیارانەی خوارەوەماندا.
١- خاوەن رەز و باخەكان و مەڕ و مالات و هەنگەوانەكان و كوشتارگە و بە بازاڕ كردنی بەرووبوومی سپیایی دوای پشتگیری لایەنی پەیوەندار ،پێش كاتژمێر ٨ی بەیانی دەتوانن سەردانی كارەكانیان بكەن و پێش كاتژمێر ٨ی ئێوارە بگەڕێنەوە .
٢- بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی كارەكانی خوێندنی ٢٠١٩-٢٠٢٠ یٔاسانكاری بۆ مامۆستا و قوتابیانی هەر دوو پەیمانگای تەكنیكی تایبەتی رواندز و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی رواندز دەكرێت ، دوای ئەوەی ناوەكان یٔاراستەی ژووری یٔۆپەڕاسیۆنی قەزاكەمان دەكەن .
٣- لەبەر بەرژەوەندی گشتی جگە لە ماركێت و دوكانی گەرەكەكان، ماركێت و دووكانەكانی بازاڕ كە موادی خۆراكی دەفڕۆشن بە پێی بەرنامەی لێژنەی ئابووری بۆ ماوەیەكی دیاریكراو لە ژێر ڕێنمایی تەندروستی ڕێگایان پێ دەدرێت .
٤-ئەو نەخۆشانەی بە مەبەستی سەردانی كردنی نورینگە و نەخۆشخانەكان سەردانی دەرەوەی سنووری قەزاكەمان دەكەن، پێویستە هەڵگری پشتگیری نەخۆشانەی گشتی رواندز بن.
٥-گۆشت فرۆش و مریشك فرۆشەكان لە ژێر چاودێری تەندروستی و جێ بەجێ كردنی ڕێنماییەكان لە كاتژمێر ٦ی بەیانی تاكو ١ی پاشنیوەڕۆ دەكرێنەوە.
٦-ڕێگای بێخاڵ -گەلی علی بەگ لە كاتژمێر ١٢ی شەوی ٢٩ لەسەر ٦/٣٠ تاكو ٧/٤ دادەخرێت ، هاتووچۆ تەنها بە ڕێگای رواندز - سۆران دەبێت.
٧-كارمەندانی بەرگری شارستانی ڕاسپێردران كە لە ئامادە باشی دابن بۆ ڕشاندن و تەعقیمی هەموو یٔەو شوێنانەی بەركەوتە و گومانی فایرۆسیان لێ دەكرێت.
٨-پۆلیسی كارتی نیشتمانی و پۆلیسی دارستان و پۆلیسی كۆمەڵگە ڕادەسپێردرێن كە لە گەڵ پۆلیسی شار ئەركی جیٔ بەجێ كردنی ڕێنماییەكان بینن ، بۆ ئەم مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی پۆلیسی قەزای رواندز دەكەن.
ژووری ئۆپەڕاسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە قەزای رواندز

زۆرترین بینراو