راگەیەندراوێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

راگەیەندراوێك لە حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

حكوومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لە بارەی تۆپبارانی ئێران بۆ سنوورەكان و هێرش بۆ سەر چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران بڵاوكردەوە. لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هەرێمی كوردستان كە سەلماندوویەتی لە ناوچەكەدا فاكتەری سەقامگیرییه و ڕێز لە هاوسنووری و دراوسێیەتی دەگرێت‌، هەرگیز ‌ڕێگە نادات و بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات‌ سنوورەكانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كردەوەی نابەرپرسانە بەكار بهێنرێت.

دەقی راگەیەندراوەكە:

دوێنێ سێشەممە لە ناوچەی پیرانشاری سنووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هێرشێكی چەكداری كرایە سەر چەند ئەندامێكی سوپای پاسداران، لە بەرامبەردا كۆماری ئیسلامیی ئێران ناوچە سنوورییەكانی ناوخاكی هەرێمی كوردستانی بۆردومان كرد. كە بەداخەوە بە هۆی بۆردوومانەكە لە یەك خانەوەدەدا هاووڵاتیەك شەهید و دووی دیكەش برینداربوون. هەردوو ڕووداوەكە مایەی نیگەرانی و ناڕەزاییی ئێمەیە.
دووپاتی دەكەینەوە هەرێمی كوردستان كە سەلماندوویەتی لە ناوچەكەدا فاكتەری سەقامگیرییه و ڕێز لە هاوسنووری و دراوسێیەتی دەگرێت‌، هەرگیز ‌ڕێگە نادات و بە هیچ شێوەیەك قبووڵ ناكات‌ سنوورەكانی بۆ هێرش و تێكدانی ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و كردەوەی نابەرپرسانە بەكار بهێنرێت، داواش لە كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكەین بۆردومانكردنی ناوچەكە ڕابگرێت و نەبێتە هۆی دڵەڕاوكێ و دەربەدەربوونی دانیشتووان.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان
10/7/2019

 

زۆرترین بینراو