راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکات نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاووڵاتییەک برینداربوون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتووانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بۆردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاووڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بوردومان. لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاووڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

19 ی ئابی 2019

زۆرترین بینراو