راید فەلاح : تا ئێستا 81 گۆری بەكۆمەڵی ئێزدییەكان هەڵدراینەوە

راید فەلاح : تا ئێستا 81 گۆری بەكۆمەڵی ئێزدییەكان هەڵدراینەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : لە دوای ئەو كارەساتەی ساڵی 2014 بەسەر كوردانی ئێزدیی هات لە قەزای شنگاڵ ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی كۆشتن و خرانە گۆرە بەكۆمەڵەكانەوە و تا ئێستا ژمارەیەك گۆر هەڵداینەوە ژمارەیەك گۆر ماون تا ئێستا هەڵنەكۆڵاون .
راید فەلاح ، ئەندامی دەستەی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی بەڵگە لە پارێزگای دهۆك بە زاری كرمانجی راگەیاند : دوای ئەو كارەساتەی ساڵی 2014 بەسەر كوردانی ئێزدیی هات لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆستی داعش حكومەتی هەرێمی كوردستان یەكسەر لێژنەیەكی پێكهێنا بەناوی لێژنەی باڵا بۆ ناساندنی كەیسی ئێزدییەكان وەك جینۆساید لەگەڵ پێكهاتەكانی تر ئەوانەی زەرەرمەندبوون لەشەری دژی داعش دەستەی لێكۆڵینەوە بۆ كۆكردنەوەی بەڵگە لە پارێزگای دهۆك دامەزرا بە مەبەستی كۆكردنەوەی بەڵگەو ناساندنی كەیسی ئێزدییەكان وەك جینۆساید ،ماوەی پێنچ ساڵە دەستەكە كار دەكات بۆ وەرگرتنی قسەی قوربانیان وەك بەڵگە لەگەڵ ئەو كەسانەی لەدەست داعش رزگاربوون تا ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی داعش بڵاو كردووتەوە بۆ ئەوەی هەركاتێك دادگا نێودەوڵەتیەكان كاری كرد بەڵگەكان ئامادەبن لەسەر كەیسی ئێزدییەكان .
گوتیشی : لە هەموو بەڵگەیەك گرنكتر بۆ دەستەی لێكۆڵینەوە ئەوەیە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر گرنگی بە گۆرە بەكۆمەڵ دەدات تا ئێستا 81 گۆری بەكۆمەڵ دوزراینەوە ، ساڵی 2019 لە گوندی كۆچۆ 17 گۆر دوزرانەوە و 16 لەوانە لە گوندی كچۆچۆ بوون یەكێك لە گوندی سەباحی بوون ئەو روفاتانەی لە ناو گۆرەكاندا بوون ژمارەیان 245 كەسبوون دوای هەڵدانەوەی گۆرەكان بۆ پزیشكی داد رەوانەكرن و سمپڵ لە كەس و كاری قوربانیەكان وەرگرتن دوای ئەنجامدانی پشكنینی DNA ئەنجامی 66 پشكنین دەرچووە كە خەڵكی گوندی كۆچۆ بوون لە ئێستادا پشكنین بەردەوام بۆ روفاتەكانی تر دەكرێت ، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا كارەكان وەستاون .
گوتیشی : ئەو گۆرانەی كراینەوە تەنیا ئێزدییەكان لە ناو دابوون پێشبینی دەكرێت كە ئەو گۆرانەی ماون شیعەی شنگاڵ بن بەهۆی ئەوەی ئێستا ژمارەیەك بەڵگەمان لەبەر دەستە كە ئەو گۆرانەی ماون جگە لە ئێزدییەكان شیعە لە ناو دابن لەگەڵ هەموو كەسانەی لە دژی بیرو باروەكانی داعش بوون لەو كاتەدا خرابینە گۆرە بەكۆمەڵەكان لە ماوەیەكی نیزیك كار لەسەر ئەو گۆرانە دەكرێت لە تەلەعفەر.

بیروڕا

زۆرترین بینراو