رواندزیانی

رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

مام حاجیەكی لۆ گێڕامۆ وەیگۆ" لەوێ دەشتە دیانێ, زەمانێ حوكمەتی بەعس پیاوەك هەبوو ناوی قادرە قیت بوو، جاشێ ئاغەكی ئەو مەنتیقەی بوو، لە شانسێ وی ژنیشی هە خزمێ ئەو ئاغەی بوو، رۆژەكێ بەخۆو بە ژنێ لێك تووڕە بوون, ژنی هەستا رۆیی چۆۆ مارە باوێ، ئەچیتۆ وارێ" قادر دەگەرمی خەرابەو چیدیكەی دەگە ناحەوێمۆ، ئاغەش خەبەرەكەی ئەزانیتۆ, لەدوو قادرە قیتیە نێری، ئەو غەریبیش ئەچیتە دیواخانا ئاغەی، هە پێی دە دەركا دیوەخانێ باتە ژۆرێ, ئاغە دە كابرای بەرەبی، وارێ" كوڕە ئەتوو شەرم بەخۆ نیە ئەو حارەی بەوێ ژنێ كەی؟, باشە ئەتوو نزانی ئەوهە خزما منە؟ .
ئەتوو مادام ژن و مندارت پێ بەخێو ناكرا, لۆچت مارا خەركی كاولەكرد، كسۆكی وەكی توو چیە غەدرێ لە خزمێ من بكا .
كابرا زۆر شەرمێ لەخۆ كاتۆ، وارێ" ئاغە بە گەورەیێ خوای ئەمنی خەرا نیمە، چ غەدریشم لێ نەكردیە، خڕ مانگێ معاشی دەگەرە كەمە نیوە، لە جلكو بەر و ئازووقەی لە چی كم نیە، هاتوچۆئ مارا باوێخۆ كا, ئەیبەمە سەردانێ مارە خزما، هەڕوون لێی بپرسن یەك قسەشم نەگۆتیتێ .
ئاغە وارێ" ئەتوو پیاونی, رۆژەك نیە دوو نیە سێ نیە، بێ تامت كردو چیدیت ئیوهە لێ قبوول ناكەم، هەندی قادر نەرمە كێشی, ئاغە لە پێش چاوێ ئەو هەموو خەركەی پتری رەزیلەكاو ئەیشكینیتۆ، قادر لەخۆ كەوەڕێ بی ئەوجارەی, وارێ" مادام وەی لێهات, چاكم گوێ بدەنێ با قسێ راستیو لۆبكەم، ئەگە كەسەكن لە مارێ بی وەناكا ئیسارەحەتێ لەخۆ بكەین, بەوێ بی بە شەوێ چ مێوانن نێن، هە نوێژێ عیشاێن كرد جێیا رادێخی و دەرپێ هەرەداتە لاهێ, وارێ" یەڵا قادر, هەتا نوێژێ سبەینێ ئەمن نابی بێنەكێ وەسێمۆ، لێم ناگەڕێ هەناسێ وەخۆمۆ، ئێ برا بەخوای لێم بڕا, مارم كاول بوو، ئەوە مەسەلەكە بوو .

 

 

زۆرترین بینراو