رواندزیانی

رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

ماموەستا مەلا مەجیدی لۆ گێڕامۆ وەیگۆ" ناوچەی یەكێتی زانایان لە مزگەوتێ گەورەبوو، بە رەحمەتێ بی مەلای سپیش مەسولێ ناوچەی بوو، تاخمە قەنەفەك و مێزەكیان لۆ هینابووین هەموو ڕۆژێ مەلاینە ڕواندزێ ئەچوونە‌ وێندەر, تا نیوڕانێ خەریكی چا خواردنەوێ بووین، هەندەكجاراش دەستن بە مناقەشا‌كرد، ئێجا مەلای سپی عادەتەك هەبوو, قەت لەسە قەنەفا دانانیشت عاردی پی خۆش تر بوو، زۆریشی كەیف بە جغارە كێشانێ دات، ڕۆژەكێ ئەردۆم دەگەرەخۆ بردبۆ وێندەر، هە چووینە ژۆرێ ئەردۆ چو لە جێ مەلای سپی دانیشت, قەڵەمەك لەسە مێزێ بوو هە خەت و مەتی پێ لێ ئەدان، ئەمە‌ش مناقەشە بوو لەسەر خەرابیێ جغەرێ و‌ خڕڕا واگۆ" حەڕامە مەلای سپیش ئینكاریە كرد، وەختەكی ئێكی لە دەركێ دا, وەنگۆ" فەرموو چاون لێكرد دوو ئەفەندی وەژۆر كەتن, زانین خەركی مەنتیقە نینە، زێدە لە هەما چوون تۆقەكی گەرمیان دەگە ئەردۆی كرد، وێیان زانی ئەو مەسوولە، بێنەكە خۆش دانیشتن و مەدریس بێ دەنگ بوو، وەختەكی مەلای سپی وەگۆتە" مێوانا كاكە فەرموون خزمەتەكو هەبوو؟, دیاربوو ئەواش لە رەنگیان زانی ئەوە شێخی سپیە،‌ وێیانگۆ جەنابت شێخی سپی؟,‌ وەیگۆ" بەرێ، ئێكی وەگۆ" قوربان ئەمە لە پیرزینی ڕا هاتینە خزمەت جەنابت, ناوبانگێ توون زانیە، كیژەكنا هەیە عومری‌ 16 سارە تێكچووە, چ دختۆرو شێخ و مەلا نەمان پێی نەكەین, هەرێ خەراترەبی، ئەلعانیش ئا هینایتنە مارانگۆ، كیژەكەنا لەوێ بەجێ هێشتیە,‌ ئەگە بێی لەمارێ عیلاجەكێی لێبكەی، بەركی ئۆ خوایە لەسە دەستێ توو شیفای لۆبێ، مەدریس بێ دەنگ بوو خڕ چاوەڕێی مەلای سپی بووین, داخوا چ جوابێیانە داتۆ، لە هیكڕا ئەردۆی وەگۆ" تڕ حێێێو، پیاوەكان ڕەنگیان تێكچوو, وێیان گۆتە ئێكدی بەخوای دیارە فشەیە، ئێكپێ هەستان رۆیشتن .

 

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو