رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

شەوا 8-26-27 ی 2017 كتابێ ( هەتا هەنووكە ) ی عەقیلا خانێم خویندۆ، كاك سەرداری پێشكەش كردم زۆری لێ مەمنوونم، بەراستی ئێ هەندێیە نەك هە پیاو هەموو خەركی رواندزێ بە تایبەتی و كوردستانیش شانازیێی پێوەبكەین، ئەو شێرەژنە پاشی كتێبێ (وەبیرم دێنۆ) جارەكەدی هاتۆ ناو ئەو لەهجە رواندزیە خۆشەی، وەیكرد ئینسان تامێ لەو قسە خۆشانە وەرگری، كەسەك بە شعر بەو شێوەزارە شیرنەی باسی خڕ ژیانێ خۆ بكاو هەر لەرۆژا لەداكاخۆ بووە هەتا هەندیگاوێ، ژنەك لەو غەریبایەتیەی خاریج وەیكردیە هەموو دەمێ فكری لە مەفتەنێ خۆبی و دری لەكن كەسوكارێ خۆبی، دی ئەوە وەفاداری نیە؟, كەسەك هەندە تەئكید لە شێوەزارێ رواندزیا بكاتۆو وەبرێ تخوا قەت وەمەكەن مندارو گەورەو گچكەن ئەو نەوعە قسە كردنەی لەبیركەن كو جێی شانازیێ نیە؟.
بابەتەكم براوكردۆ ئێكی خۆن خەركی ئەو شارەیەو ئەلعان لە شارەكیدی دانیشی لۆی نووسیبووم وارێ" سەید (دەستت خۆش بن بەڵام بەو زمانە سەقەتە شت مەنووسە) تخوا خزمینە ئەو زمانە سەقەتە؟؟, تخوا بە دیینو ئیمانو چ زمان و لەهجە لە ئێ رواندزیا خۆشترن؟؟؟؟، قورعان بە حەقت بە ساحێبت هە وەختبوو لە هەژمەتا شێتبم، دەبەخۆم نەكرد هە زووم جواب داۆ وەمگۆ" برا بێژگە لە جەنابت كەس ئەو شێوەزارە شیرنەی پێ سەقەت نیە .
ئاخر تخوا خەرك حەسوودیێ بە رواندزیا با لە هەموو شتەكی، والله زۆرم پێ شەرمە وەكی ئەچمە خاریجی رواندزێ زمانێ خۆ بگۆڕم، بەخوای زۆرم پێ نەخۆشە رواندزیەك لەهەر جێیەكی بژیت وەكی دێتۆ رواندزێ بە هەولێری و رانیەیی قسابكا، ئاخر وەكی كابرای فەلەی لێدێ فێری دینێ محمدی نەبوو دینێ عیساشی لەبیر چوو، خزمینە ئەمن ئیوهەو بەو شێوەزارەی شتیە نووسم و ئەخویننۆ لێو مەمنوونم بەس تو سەری ئەوێ جماعەتی بریندارم مەكەن.
گەردەنێم ئازاكەن لە بابەتێ نووسینێ پلكە عەقیلێ چوومە دەرێ، رەجاێ و لێكەم ئەو دوو كتابێنە (عقیلە رواندزی) بخویننۆ ئیستفادەی باش لێكەن، (وەبیرم دێنۆ و هەتا هەنووكە).
ئەو ژنە نووسەرو شاعێرە لە ساری 1948 لە رواندزێ لە داكاخۆ بووەو گەلەكی دەربەدەری و غەریبیا دیتینە هەتا ئەلعان 7 كتابیا چاپكردینە .

 

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

لەپێناو تەندروستی

لەپێناو تەندروستی

دوای نۆ كابینە !

دوای نۆ كابینە !

بیروڕا

زۆرترین بینراو