رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

مەلا قادری لە نوێژێ جێژنێ قوربانێ, وتار لۆ حەشیمەتێ گوندیە خویندۆ، عادەتەن باسی حەزرەتی (ئیبراهیم و ئیسماعیل) یە سەلامێ خوایان لێبی، ئێجا مەلا قادری ئەگە ئەو ساری زەكات و سەرفترەكی باشیان دابایێ, مەوزوعەكەی وەتامتر دێخست، بەرا ئەگە ئی تێرو پڕ نەبا, ترش و تارەبوو, نیوچاوانی گرژە كردو حەماسەتیە گرت، گەیشتە وێندەر وەكی حەزرەتی ئیبراهیم چەقوێ لەسە كڕكڕاگا هەوكا ئیسماعیلی دانێ و بەتەمایە وەیكوژیتۆ، مەلای وتار تووندتر كردو بە هەموو قەوتێ خۆی هاوارە كرد، حاجی مینەش لە رێزا پێشی بەرامبەر مەلای دانیشتبوو، هەندی خۆ دەبن مەلای هەركردبوو جارجاریش پشكە تفێنە مەلای وە دموچاوا كەتن، دەستی كردبۆ گریانەك و فوونگە فوونگەكێ ئاوی لەچاوا راناوەستا, لێك لێكەشی چاوە ستڕینۆ، خار زراریش پیاوەكی سوعبەتچی بوو، لە پشتەوەی قورینجەك دا حاجی مینەی و وەیگۆتێ" باشە حاجی ئەتوو ئەو فوونگە فوونگەت لە چیە لۆ واكەی؟، خۆ ئەوانە هە قسەینە پارێكەنە, ئەلعان لە عاسمانێ كاوڕەكی لۆ هەرەدەنە خوارێ و بڕاوۆ .

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

بیروڕا

زۆرترین بینراو