رواندزیانی

ساڵح بێخاڵی

زەمانا لە گوندی كم مار هەبوون چێرو گۆلكیان نەبن، غاربی مارا دووسێ چێر هەبوون ئێجا بە خڕڕایان گاوانەك لێ ئەگرت و سەرەمانگا شتەكیان لۆ خڕەكردۆ ئەیاندایێ، بەرا پاشی وەكی خەرك شارستانی بوون و هاتە شاری هووردە هووردە كابان وەزەحمەت كەتن و گاوان نەمان، دەگە نەمانێ گۆڕك و تەشتێ جلكا و شوشتنێ ئامانا لەبە كانیێ و پێیابوونێ تەباغ و غەسالێ جلك و قاپا ئەو ژنێ جاراش نەمان، دە ئەلعان داخوا كیهە ژنێ پێكرێ بچی پشتیە چیلكەكێ بینی؟، كم ژن هەنە ئەلعان جلكو ئامانا بە دەستی بشۆن، ئێجا با بێمە سە ئەسلی بابەتەكەی.
مام فەتاح هە وەكی لە گوندی بوو خووی بە وەراغ و چێرو مێرا وەگرتبوو، دایم هەندك مریشكو كەرەبابی هە هەبوون و قەتی مار بێ هێلكێ خۆماری نەبووە، وەتێ هاتیتە شاریش نەیتوانیە واز لەو ماریاتەی بینی، ئەلعانی چێرەكە زەردو ئێكە رەشیا هەنە بەرا وەكی پێشی نیە كەسا نابیتە گاوان، هەر مارێ چێری هەبن دەبی بە نۆبەت هەر رۆژێ ئێك بچیتە كن، مام فەتاحیش پیاوەكی باشەو خەمێ گەلەك شتی هەرەگری و جارێ وەكی هێوارا داتێ فكرێ لێكاتۆ داخوا ئۆ كی سبەی گاوانە، فەقیرەی خویندەواریشی نیەو كەچە مۆبایلەكی عەلی باپیری كەونیا دە باغەرێ دا هەموو رەقەمێ خەركیان لۆ بە رەمز خەزن كردینە (دارخورمە و تۆپ و پشیلە و تڕومبێل و ......)، ئێجا ئی نۆبەت گاڕانی با سبەینێ دەگە تولعی مام فەتاحی مێشكە برد دەگە تەلەفۆنا .
تازە كاك (........ ......) ی برادەرم كرابۆ مدیر ناحیە هەندی شایی بەخۆ بوو گەلەكی كەیف هاتبوو، هە وەكی پێنجشەم دادات سوارێ تڕومێلێ بوو باژۆ لۆ هەولێرێ ئێك دوو قات و بۆینباغیە كڕین وەبی وە مەسولا بچی هەنگی پشتەوێ تڕومبێلێی پڕی شتەكرد و هێوارا شەمو داتۆ، مام فەتاحی عادەتەك هەبوو سبەینا پێشی مەلای لە مزگەوتێ حازرەبوو نوێژیە كردو ئەچۆ مارێ چێشتەكە زوویە خواردو نانووستۆ، سبەینەكێ دەستی گێیاندە مۆبایلی گاوانی لەخەوێ هەستینی، بە رەقەما داچۆ خوارێ بەخۆشی نازانی كێ رەقەمێ مدیر ناحیەی لۆ خەزن كردبوو، ئەوی نازانی ئۆ كیە ئاخر هەتا گاوانیە دیتۆ چار پێنج كەسی لە خەوێ هەرەستاندن، دەی پاشی چاكو خۆشیێ وارێتە: مدیر ناحیەی ئەرێ كاكێ درەنگە درەنگ ئەتو كەنگی هەرەستی ئەو ماریاتەی دەنگەدەی؟, ئۆ نیوڕانەیە رۆژا لە تاقی عاسمانێیە .
مدیر ناحیەش چاوە بەخەون و خۆ بە مەلیكەكی نادا وارێتە مام فەتاحی: ئۆ چیە ئەتو باسی چەكەی بەوێ سبەینێ؟, ئۆ تو تەلەفۆن لۆ كێ كردیە؟, ئەویش وارێ: هەستە هەستە لە ف..ت بەم، بەمن خەویشت وە خەوێ بەشەرا ناچی، مدیر ناحیەی وەگۆ: ئۆ تو چەرێی ئەتو تەلەفۆنا لۆ مدیر ناحیەی كردیە ؟ .
هەنگی مام فەتاح وارێ: كوڕە زووبە وەرە دەرێ زووبە ئەو گاڕانە خڕڕا لەسە ئەو جادەی راوەستایە، والله دەنا هەوڕۆ هەتا هێوارێ كەرێ بە گەڕانێی .
مدیر ناحیەش وارێ: بەس بزانم ئەتو چ كەرەكی شەرتبی دەبێ هەوڕۆت دە دوڕ سجنی بكەم .
ئەوجارەی مام فەتاح توڕابی و وارێتە مدیر ناحیەی: ناوەللە وەبرێ ئۆ تو كی بەوێ سبەینێ نەقیزام تێواژەنی و لۆ نۆبەت گاڕانێم لە خەوێ هەرەستینی ؟ .
دەی وەكی ئەو مەسەلەم زانی زوو چوومە كن مدیر ناحیەی و مام فەتاحم دەگەخۆ برد، سعاتەك بوو هەتا درێ مدیر ناحیەم چاكردۆ و داوای لێبووردنم لێكرد، مام فەتاحیش هێشتا لێ خۆش نەببوو وەیگۆتە: مدیر ناحیەی كاك فرانەكەس نابی نا پێت نەخۆش بی ئەتوش هە گاوانێ ناحیەی بەرا لە باتی گۆپاری قەرەمتا دە دەستی گرتیەو خزمەتێ خەركیە كەی ونیە جەنابی مدیر ناحیە ؟؟

 

 

بابەتى پەیوەندیدار بیروڕا

دەرمانناسی

دەرمانناسی

رواندزیانی

رواندزیانی

بیروڕا

زۆرترین بینراو